سیاسەتمەداری کورد ئایسەل دۆغان لە دێرسیم بەبیرهێندرایەوە
سیاسەتمەداری کورد ئایسەل دۆغان لە چوارەم ساڵیادی کۆچی دواییدا لە گۆڕستانی ئەسریی دێرسیم لەسەر گۆڕەکەی بە مەراسیمێک بەبیرهێندرایەوە.
ناوەندی هەواڵ
ئایسەل دۆغان، ئەندامی دووەم گرووپی ئاشتی کە بۆ چارەسەریی پرسی کورد لە پرۆسەکانی ڕابردوودا لە ئەوروپاوە گەڕایەوە بۆ تورکیا و دواتر گیانی لەدەستدا. لەلایەن چالاکوانانی تەڤگەری ژنانی ئازاد "تەژەئا)"و کۆمەڵەی عەلەوییە دیموکراتیکەکان، نوێنەرانی دەم پارتی و زۆر کەسی تر یادی کرایەوە.
دوای خولەکێک ڕێزگرتن، ئایتان کۆردو، پەرلەمانتاری دێرسیمی دەم پارتی قسەی کردو ڕایگەیاند کە ئایسەل دۆغان ژیانی بۆ تێکۆشان لە پێناوی دادپەروەری و ئاشتی تەرخانکرد.
ئایتەن کۆردو وتی: لە پێناوی ژیانی شکۆمەندانەی گەلی کورد و گەلانی تورکیا گیانی لەدەستدا. ڕەنجێکی گەورەی بۆ دێرسیم دا. خۆزگە ئەمڕۆ لەنێوماندا بووایە و پرۆسەی ئاشتی ببینیایە. هاوکاریی گەورەی هاتنەدیی پرۆسەکەی دەکرد.
ئایتەن کۆردو ڕایگەیاند کە ئایسەل دۆغان حەقیقەت، ناسنامە و باوەڕیی دێرسیمی دەپاراست و بەڵێنیدا کە تێکۆشانەکەی بە "ئاشتی، کۆمەڵگەی دیموکراتیک و ئازادی" دەگەیەننە ئەنجام.
هاوسەرۆکی دێرسیمی دەم پارتی ئۆزان ئاتەشیش لە قسەکانیدا ڕایگەیاند کە ئایسەل دۆغان باجی گەورەی دا لە پێناوی زمان، باوەڕی و ناسنامەدا.
لە بیرهێنانەوەکەدا چەپکە گوڵ لەسەر گۆڕەکەی دانرا.
دوای بیرهێنانەوەکە سەردانی گۆڕی ساکینە جانسز کرا کە یەکێک بوو لە دامەزرێنەرانی پەکەکەو ٩ی کانوونی دووەمی ٢٠١٣ لە پاریس تیرۆرکرا، چالاکوانان چەپکە گوڵیان لەسەر گۆڕی ساکینە جانسز دانا.