سوزان ڕەزایپوور لەئێران لەسێدارەدرا
ڕژێمی ئیسلامی ئێران سوزان ڕەزاییپووری لەسێدارەدا، بە تۆمەتی کوشتنی هاوژینەکەی لە کاتی بەرگریکردن لە خۆی، هەروەها سوهیلا عابدی لە مەترسیدایە بەم زووانە لەسێدارە بدرێت.

ناوەندی هەواڵ
بەگوێرەی ئەو ڕاپۆرتانەی کە لە ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤەوە گەیشتوون، کۆماری ئیسلامی ئێران سوزان ڕەزایپووری تەمەن ٣١ ساڵ لە سێدارە داوە لە ناوەندی شاری قەزوین بە تۆمەتی کوشتنی هاوژینەکەی لەو کاتەی دەبوو بەرگری لە خۆی بکات.
لەسێدارەدانەکەی تووڕەیی لێدەکەوێتەوە: "هاوژینەکەی کوشت بۆ پاراستنی خۆی"
سوزان ڕەزاییپوور یەکێک بوو لەو ژنانەی کە دەبوو بکوژێت بۆ ئەوەی نەکوژرێت، ئەو بە تۆمەتی کوشتنی هاوژینە خراپەکەی سزای لەسێدارەدانی بەسەردا سەپێنرابوو.
ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ لە ئێران کاردانەوەیان بەرامبەر لەسێدارەدانی سوزان ڕەزاییپوور هەیە باسیان لەوە کردووە ئەو بەرگری خۆی دژی توندوتیژی کرد دەبوایە بکوژێت بۆ ئەوەی نەکوژرێت.
سوهیلا عابدی لە مەترسیدایە بەم زووانە لەسێدارە بدرێت
سوهیلا عابدی تەمەن ٣٢ ساڵ لەئێران مەترسی لەسێدارەدانی هەیە، سوهیلا عابدی کە لە تەمەنی ١٥ ساڵی هاوسەرگیری کردووە، بوو بە هۆی کوشتنی هاوژینە خراپەکەی لە ساڵی ٢٠١٥دا سزای لەسێدارەدانی بەسەردا سەپێنرا، ئەو لە ماوەی مانگێکدا لەسێدارە دەدرێت ئەگەر نەتوانێت ڕەزامەندی خێزانی قوربانیەکە بەدەستبهێنێت.
وەرگێڕ: ئاژانسی نوژنها
ت.پ