سوپای تورک لە سنووری هەولێر سەرقاڵی دروستکردنی ڕێگای نوێیە

بەپێی ئەو دیمەنانەی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاوکراوەتەوە، سوپای تورک بە ئامانجی درێژەدان بە داگیرکارییەکانی سەرقاڵی دروستکردنی ڕێگای نوێی داگیرکارییە.

ناوەندی هەواڵ

 

دەوڵەتی داگیرکەری تورک زیاتر لە ٨٠ بنکە و بارەگای سەربازیی لە قوڵایی خاکی باشووری کوردستاندا دروستکردووە، بەردەوامیشە لە داگیرکاریی زیاتر و ڕۆژانە ڕێگای نوێ دروست دەکات، ئەمەش بەپێی یاسا نێودەوڵەتییەکان بە پێشێلکاریی تەواو دادەنرێت، بەڵام حکومەتەکانی عێراق و کاربەڕێکەری هەرێم بێ دەنگییان هەڵبژاردووە و تا ئێستا بە هیچ شێوەیەک لە دژی نەوەستاونەتەوە.

 

لە نوێترین داگیرکارییدا دەوڵەتی داگیرکەری تورک لە سنووری برادۆستی سەربە پارێزگای هەولێر، سەرقاڵی دروستکردنی ڕێگای نوێیە بۆ ئەوەی ناوچەی زیاتر لە قوڵایی خاکی باشووری کوردستان داگیربکات.

 

لە دیمەنەکاندا دەردەکەوێت سوپای داگیرکەری تورک بە دوو ئامێری حەفارە ڕێگای نوێ دروست دەکات