ستێرک گولۆ: هێرشەکان بۆ سەر ڕاگەیاندنی ئازاد دژی ڕاستییە

ستێرک گولۆ، ڕۆژنامەنووس تیشکی خستەسەر هێرشەکان بۆ سەر ڕاگەیاندنی ئازاد و ئاماژەی بەوەدا کە هێرشەکان دژی ڕاستییەکان بوون و وتی: ئەرکێکی مێژوویی دەکەوێتە سەر ڕۆژنامەنووسان و نابێت ڕێگەبدەین ڕاگەیاندنی ئازادو دەنگی ئازاد بوەستێت.

 

ڕوناهی نودا

 

قامیشلۆ-ڕۆژنامەنووس ستێرک گولۆ، کە وەڵامی پرسیارەکانی ئێمەی دایەوە سەبارەت بە هێرشەکان بۆ سەر ڕاگەیاندنی ئازاد، تیشکی خستە سەر ڕۆڵی ڕۆژنامەنووسان لە ڕاپۆرتکردنی ڕاستییەکاندا و ئاماژەی بەوەکرد، هێرشەکان بۆ سەر ڕاگەیاندنی ئازاد هێرشە بۆسەر ڕاستییەکان.

 

"ئەوانەی دەیانەوێت ڕاستییەکان ئاشکرا بکەن، هێرشیان دەکرێتە سەر"

ستێرک گۆلۆ وتی: لەم ساڵانەی دواییدا، لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، بەتایبەتی لە هەندێک لەو وڵاتانەی کە جەنگ تێیدا ڕوودەدات، هەموو ڕۆژنامەنووسان، بەتایبەت ژنانی ڕۆژنامەنووس، کراونەتەوە ئامانج، لە مێژووی ناوچەکەدا، هەر بیرۆکەیەکی ئازاد کە سەریهەڵدابێت و هەوڵی گەیاندنی ڕاستی بدات، لەلایەن دەوڵەت-نەتەوە، هێزە دەسەڵاتدارەکان و ڕاگەیاندنی دەوڵەتەوە هێرشی کراوەتەسەر.

 

"کوشتنی ڕۆژنامەنووسان نابیندرێت"

ئاماژەی بەوەشکرد، ئاشکراکردنی ڕاستییەکانی ناوچەکە بە شێوەیەکی سەرەکی پشت بە بیرۆکەی ئازاد دەبەستێت و وتی: ئەو بیرۆکە ئازادانەی ئەمڕۆ لە ناوچەکەدا گەشە دەکەن، لەسەر بنەمای خەباتی گەلن،  نزیکەی ١٢ ساڵە شەڕ و پرۆسەیەکی سەخت لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا هەیە، وەک ئەمڕۆ دەیبینین، توندوتیژییەکی زۆر لە ناوچەکەدا هەیە لە شەڕی حەماس و ئیسرائیلدا، کە بە تەواوی لەسەر حسابی ژنان و گەل دامەزراوە، دەیان ڕۆژنامەنووس لەوێ لە پەخشی ڕاستەوخۆ و لەبەردەم هەمووان کوژران، بەڵام هەموویان بە نەبیندراوی مانەوە.

 

"شەڕی ئێستا دژی تێکۆشانی ژنانە"

ستێرک گولۆ ڕایگەیاند، ڕۆژنامەنووسان لە باکووری کوردستان و تورکیا دەیانەوێت ڕاستییەکان ئاشکرا بکەن و هێرش دەکرێتە سەریان وتی: دەیان کەس دەبینین کە دەیانەوێت ڕاستییەکان نیشان بدەن، بەڵام ئەوانیش قبوڵ ناکرێن و سیستمی دەسەلاتداری هەمیشە دەیەوێت ئەمە لەناو ببات، ئێستا لە سەدەی ٢١دا دەژین، پێویستە لە سەدەی ٢١ ئازادی بیرکردنەوە و دیموکراسی و پاراستنی مافی ڕۆژنامەنووسان هەبێت،  بەڵام لە ڕاستیدا ئەو سیستمە ڕەگەزپەرستەی کە ئەمڕۆ گەورەترین جەنگ ئەنجام دەدات، شەڕی ئایدۆلۆژی و بیر دەکات، بە تایبەتی ئەم شەڕە دژی تێکۆشانی ژنانە.

 

"دەیانەوێت گەل بێدەنگ بکەن"

ستێرک گولۆ ئاماژەی بەوەکرد، بۆ ئەوەی ڕێگری بکەن لەوەی گەل لە ڕاستییەکان ئاگادار بکرێنەوە، هێرش دەکرێتە سەر ڕاگەیاندنەکان بە مەبەستی بێدەنگ کردن، وتی: لە لایەکەوە ژنان زیانبەرکەوتووی جەنگن، لە لایەکی دیکەوە، ژنان خەبات و بەرخۆدانێکی گەورە دەکەن دژی ئەم جەنگە، بۆچی سەرمایەداری ژنان دەکاتە ئامانج؟ بۆ ئەوەی کۆمەڵگە بێدەنگ بکات، کۆمەڵگەایەک کە لە تاریکیدا بمێنێتەوە و لە ڕاستییەکان ئاگادار نەکرێتەوە.

 

"ئەرکی ڕۆژنامەنووسانە ڕاستییەکان ببینن"

ستێرک گۆلۆ تیشکی خستەسەر ڕەنگی دیموکراسی ڕاستەقینەی نەتەوەی دیموکراتیک کە ئەمڕۆ لە باکوورو ڕۆژهەڵاتی سووریا ئەزموون دەکرێت و بە هاوپەیامنی کۆمەڵایەتی گەیشتووەتە لوتکە وتی:  سەرنج ڕادەکێشین بۆ بارودۆخی ژنان لە هەموو ناوچەکەدا، ئەو وڵاتانەی کە شەڕ تێیدا ڕوودەدات، تەنانەت لە کوردستان و فەلەستین و یەمەن، کاتێک کەسێک سەیری ئەوانە دەکات کە زیانبەرکەوتوو ژنانن، بەڵام ئەمڕۆ گەورەترین خەبات لەلایەن ژنانەوە ئەنجام دەدرێت، دەمەوێت نموونەیەک لەو ڕاستییە نیشان بدەم کە هەڵبژاردنی شارەوانییەکان  لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا بەڕێوەدەچێت، دوای هاوپەیمانی کۆمەڵایەتی واژۆ کرا. ئەم هاوپەیمانێتییە کۆمەڵایەتیە پارێزگاری لە مافەکانی ژنان دەکات و دیموعکراتیکی دەکات، بەپێی ماددەکان، گەل پێش هەڵبژاردنەکان، ژنان دەنگیان بۆ ژنان داوە. ئەم سیستمە سەرچاوەی دیموکراسییە. دیموکراتیک بوون خۆی چییە؟ ژنان دەتوانن هەڵبژاردنێکی دیموکراتیک لەو جۆرە لە جەنگ و هێرشدا ئەنجام بدەن و بتوانن دەنگ بدەن بەو ژنانەی کە لە مێژووی جیهاندا نەبینراون، ئەو ژنەی کە لە بوارەکانی سەربازی، کۆمەڵایەتی و ئابووریدا دەرکەوت. لە سیستمی نەتەوەیەکی دیموکراتیکدا، ئەم ژنانە لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا بە دەنگی ژنان وەک گەورەترین نیشانەی دیموکراسی هەڵدەبژێردرێن، کاتێک ژنان هەنگاو دژی ئەم ڕاستییە دەنێن، ئەوە ئەرکی ڕۆژنامەنووسان زیاد دەکات کە ئەم ڕاستییە ببینن.

 

"بەهێرشکردنە سەر تەلەفزیۆنی ستیرک و مەدیا خەبەر هێرشیان کردە سەر ڕاگەیاندنی ئازاد"

ستێرک گولۆ تیشکی خستە سەر هێرشەکانی سەر ستێرکر تیڤی و مەدیا خەبەر لە بەلجیکا و وتی: هێرشەکان بۆ سەر ستێرکر تیڤی و مەدیا خەبەر لەو پرۆسەیەدا کە شەڕڤانانی کوردستان گەورەترین چالاکییان لە دژی داگیرکاری تورکیا ئەنجامدا، پرۆسەیەک کە بانگەشەی ئەوە دەکات کە تەکنیکی داگیرکاری تورکیا بەتاڵە. لە هەمان کاتدا ئەردۆغان چووە عیراق و ویستی هاوپەیمانێتی بۆ جەنگ و هیرش کرایە هەواڵ، بۆیە لە هێرشی سەر ستێرک تیڤی و مەدیا خەبەر هێرشی کردە سەر ڕۆژنامەوانی ئازاد، دەیان ڕۆژنامەنووس لە باکووری کوردستان دەستگیرکران ئەم هێرشە هەروەها بەشێکە لە گەورەترین هێرشەکانی دژ بە بیری ئازاد لە کوردستان و تێکۆشانی ژنان.

 

"داگیرکەران لە پێنووس و کامێراکانی ژنانی ڕۆژنامەنووس دەترسن"

ستێرک گولۆ خەباتی ژنانی ڕۆژنامەنووسی ئێستای بە حورمەت باسکردو وتی:  ژنان لە بواری ڕاگەیاندندا خۆیان دەردەبڕن و خۆیان بەهێز دەکەن. ئەمڕۆ، سیستمی پیاوسالاری لە کوردستان لە پێنووس و کامێرا و نووسینەکانی ژنان دەترسێت، ئەگەر نەترسابایە بۆچی ئەوەندە هێرشی دەکرد، ڕۆژنامەوانان بە پێنووسەکانیان و بەو وێنانەی کە گرتیان و ئەو هەواڵانەی کە دروستیان کردووە، واقیعی پیاوە دەستدرێژیکارەکەیان لە کوردستان ئاشکرا کرد، بواری ڕاگەیاندن بوارێکی زۆر گرنگ و ڕۆڵێکی زۆر گەورەی هەیە لە ئاشکراکردنی ئەو شەڕەی کە لە کوردستان و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بەردەوامە.

 

"پێنووس و نووسینەکانتان دژی هێرشەکان بەهێزبکەن"   

ستێرک گۆلۆ لە کۆتایی قسەکانیدا وتی: ئەگەر ئەمڕۆ ڕۆژنامەنووسان ر بۆ ئازادی ژنان و گەل خەبات نەکەن نابنە ڕۆژنامەنووس، ئەگەر ئەمە لەژێر بیری پیاوسالاریدا بێت هەرگیز ناتوانن پارێزگاری لە مافەکانی ژنان بکەن، دەوڵەتی تورک دەیەوێت لە ڕێگەی ئاکەپە-مەهەپەوە هێرش بکاتە سەر چاپەمەنی ئازاد و تەڤگەری ئازاد، ڕێکخستنی ژنان زۆر گرنگە بۆ ژنان تا بزانن ئاستی هێرشەکان چەندە، دەتوانین پێنووس و نووسینەکانمان لە دژی ئەم هێرشانە بەهێز بکەین، دەتوانین وەڵامی ئەو هێرشانە بدەینەوە بۆ ئەوەی بتوانین هێرشەکان لە دژی گەلی کورد و ژنانی کورد بوەستێنن.