یەپەژە: دەوڵەتی تورک هەوڵی زیندووکردنەوەی داعش دەدات
یەکینەکانی پاراستنی ژن "یەپەژە" دەربارەی هێرشەکانی دەوڵەتی تورک بۆ سەر باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا لێدوانێکی نوسراوی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند، کە ئامانجی دەوڵەتی تورک لەو هێرشانە تۆڵەسەندنەوەو زیندوکردنەوەی داعشە.
ناوەندی هەواڵ
یەکینەکانی پاراستنی ژن "یەپەژە" دەربارەی هێرشەکانی دەوڵەتی تورک بۆ سەر باکور و رۆژهەڵاتی سوریا و بە ئامانجگرتنی هەموو پێکهاتەکانی ناوچەکە لێدوانێکی نوسراوی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند، کە ئامانجی دەوڵەتی تورک لەو هێرشانە تۆڵەسەندنەوەی تێکچوونی چەتەکانی داعشە لە یەپەژە و زیندوکردنەوەی داعشە لە ناوچەکەدا، لە دژی ئەو هێرشانە، یەپەژە داوای لە هەموو خەڵک و دەزگا و دامەزراوە دیموکراتییەکان کرد، کە داوای یاسایی دژی دەوڵەتی تورک تۆمار بکەن.
"دەوڵەتی تورک هەوڵ دەدات تۆڵەی داعش لە هێزەکانی یەپەژە بکاتەوە"
یەکینەکانی پاراستنی ژنان لە راگەیەندراوەکەیدا تیشکی خستە سەر ئامانجی دەوڵەتی تورک بۆ زیندووکردنەوەی داعش و وتی: شۆڕشی ڕۆژئاوا کە بە پێشەنگایەتی هێزەکانی یەپەژە و خەڵکی هەرێمەکە و خوێنی دەیان شەڕڤانی ئینتەرناسیۆنالیست پێکهات هەمیشە بووەتە ئامانجی هێرشەکانی دەوڵەتی تورکیای داگیرکەر و ئەو تێڕوانینە فاشیستییە بە هاوکاری و دارایی چەتەکانی داعش، بەهێرشە داگیرکارییەکان تا بەئامانجگرتنی پێشەنگانی شۆڕشی ڕۆژئاوا بەڕوونی تیشکی خستە سەر هێرشەکەی دەوڵەتی فاشیستی تورکیا هەوڵ دەدات بەم هێرشانە تۆڵەی داعش لە هێزەکانی یەپەژە بکات و داعش زیندوو بکاتەوە".
"هیچ هەڵوێستێک لەلایەن هیچ دەزگا و دامەزراوەیەک نیشان نەدرا"
یەپەژە لە راگەیەندراوەکەیدا بێدەنگی دەزگا و دامەزراوە نێودەوڵەتییەکانی بەبیرهێنایەوە و لە بەردەوامیدا هاتووە: "هەموو جیهان دەزانێت کە چەتەکانی داعش بە پێشەنگایەتیی هێزەکانی یەپەژە تێکشکێنران و بەو سەرکەوتنەش شۆڕشی ڕۆژئاوا گەشەی کرد و دەستکەوتەکانی یەپەژە دامەزران، بەڵام لە ساڵی ٢٠١٦دا جارێکی تر دەوڵەتی تورکی داگیرکەر و چەتەکانی لە ڕۆژئاوا و باکور و رۆژهەڵاتی سوریا دەستدرێژیان کرد و دەستیانکرد بە ڕفاندنی خەڵک و زیانی مادی و مەعنەوییان داو دیموگرافیای ناوچەکەیان گۆڕی، شوێنە مێژوویەکانیان تاڵان کردو بۆردومان و تۆپبارانیان کرد، هەموو جۆرە هێرشێک کە مافی مرۆڤ پێشێل دەکات ئەنجامیان دا، ئەم هێرشانەی دەوڵەتی تورکیای داگیرکەر و چەتەکان لە بەرچاوی هەموو جیهاندا ڕوو دەدەن و تا ئێستا هیچ دامەزراوەیەک لە دژی ئەو هێرشە دڕندانەیە هەڵوێستی نەبووە".
"پێویستە دۆسیە لە دژی دەوڵەتی تورک بکرێتەوە"
لە کۆتایی ڕاگەیەندراوەکەدا، یەکینەکانی پاراستنی ژن "یەپەژە" داوای لە هەموو گەلانی ئازاد کرد، کە لە بەرانبەر کردەوە نامرۆڤانەکانی دەوڵەتی تورک هەڵوێست وەربگرن و تێیدا هاتووە: " لەسەر ئەم بنەمایە بانگەوازیی ئێمە بۆ گەل و دامودەزگا دیموکراتییەکان ئەوەیە کە هەموو کەس لە دژی ئەو هێرشانەی دەوڵەتی تورک و چەتە بکوژەکان هەڵوێست وەبگرن و دۆسیە بکەنەوە، هاوکات داوا لە ئەنجومەنی ئەوروپا و نەتەوە یەکگرتووەکان دەکەین کە ئەم تاوانانەی دەوڵەتی تورکیای داگیرکەر و چەتەکانی بخەنە کارنامەکانیان و هەڵوێستی کۆنکریتی بەرامبەر ئەو تاوانانە بگرنە بەر بۆ وەستاندنی ئەو هێرشانە، هەروەها هەموو پارێزەران و پارێزەرانی دۆست پێیان دەڵێن کە لەم کەیسەدا بەشدار بن و بەرگری لەم کەیسە بکەن".