"لە پێنجەمین ساڵیادی کۆمەڵکوژی فەرماندەیی گشتیدا، نە لەبیرمان دەچێت و نە لێی خۆش دەبین"

لە پێنجەمین ساڵیادی کۆمەڵکوژیی فەرماندەیی گشتیدا، دەستپێشخەریی نا بۆ چەوساندنەوەی ژنانی سودان، جەختی لەوە کردەوە، ئەندامانی هێزە چەکدارەکان و ڕۆڵی ئەوان لە پاراستنی شۆڕشی سودان لەبیر ناکەن.

سەلمە ڕەشید

 

سودان- دەستپێشخەریی نا بۆ چەوساندنەوەی ژنانی سودان، داوای ئازادکردنی سەرجەم دەستگیرکراوان و کارکردن بۆ ڕاگرتنی دادگاکانی "تیرۆر" بە هەموو شێوەکانییەوە لە شارەکانی پۆرت سودان و گێدارەف کرد.

 

ئەمڕۆ، دەستپێشخەریی نەهێشتنی چەوساندنەوەی ژنان لە سودان، داوای لە هەموو ڕێکخراوە مەدەنی، مافی مرۆڤەکان و پارێزەرانی دیموکراسی کرد کە بەرامبەر دادگا نا ڕەواکان بوەستنەوە و ستەمێکی سیستماتیکی لەلایەن ئەو کەسانەی کە چەکیان هەڵگرتووە دژی هاوڵاتییان هەڵبوەشێننەوە.

 

لە پێنجەمین ساڵیادی کۆمەڵکوژیی فەرماندەیی گشتیدا، دەستپێشخەرییەکە دووپاتی کردەوە، ئەندامە ئازادەکانی هێزە چەکدارەکان و ڕۆڵی ئەوان لە پاراستنی شۆڕشی سودان لەبیر ناکەن.

 

حکومەتی بزووتنەوەی ئیسلامی و لیوا سێبەرەکانی تا ئێستاش خەریکی ئامادەکردنی ناوەندی دەستبەسەرکردن و دادگان بۆ خەڵکی سڤیل لە هەردوو دیوی ململانێکان، کە تا ئێستاش بە سەر تەرمەکان، ماڵی ژنان و ئەوانەن کە باجی ئەو کەسانە دەدەن کە چەک بۆ دەسەڵات هەڵدەگرن.

 

بەپێی دەستپێشخەرییەکە، ئەو ململانێیە بە هەوڵی گەلی سودان گەشەی پێدەکرێت، جەخت لەسەر پێویستی وەستاندنی ئەو ململانێیە دەکاتەوە هەروەها داوا دەکات هەردوو لایەنی ململانێکان واز لە شەڕ و دەستگیرکردنی ژنان بهێنن.