سەرەڕای هۆشدارییەکان بەڵام دۆخی سودان خراپتر دەبێت

نەتەوە یەکگرتووەکان پشتڕاستیکردەوە، بەهۆی بەردەوامی شەڕ و پێکدادانەکانی نێوان سوپای سودان و هێزەکانی پشتیوانی خێرا، ژمارەی ئەو کەسانەی لە شاری فاشر ئاوارە بوون، گەیشتووەتە ١٤٣ هەزار کەس.

ناوەندی هەواڵ

 

لە ١٥ی نیسانی ٢٠٢٣ەوە سوپای سودان و هێزەکانی پشتیوانی خێرا شەڕ لەنێوانیان بەردەوامە کە بەهۆیەوە نزیکەی ١٥هەزار کەس گیانیان لەدەستداوە و نزیکەی ٨.٥ ملیۆن کەسیش ئاوارەبوون، هەروەها بانگەوازەکانی نەتەوە یەکگرتووەکان و نێودەوڵەتی بۆ ڕزگارکردنی سودان زیادی کردووە.

 

ڕۆژی ٢٤ی حوزەیران، نووسینگەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ کاروباری مرۆیی بەیاننامەیەکی بڵاوکردەوە و هۆشداریدا لە بەردەوامی داڕووخانی سودان، لەگەڵ خراپتربوونی قەیرانی مرۆیی و کاریگەرییەکانی شەڕ لەسەر هاوڵاتیانی مەدەنی لە شاری فاشر و شوێنە گەرمەکانی دیکەی شەڕ.

 

نووسینگەکە ئاماژەی بەوەشکردووە، لە ماوەی سێ مانگی ڕابردوودا، بەهۆی بەردەوامی پێکدادانەکانی نێوان سوپای سودان و هێزەکانی پشتیوانی خێرا لە ناوچەکە، ژمارەی ئاوارەکانی شاری فاشر لە ویلایەتی دارفوری باکوور گەیشتووەتە ١٤٣ هەزار کەس.

 

ئاماژەی بەوەشکرد، لە ناوەڕاستی مانگی نیسانی ٢٠٢٣ەوە نزیکەی ٧.٣ ملیۆن کەس لە ناوخۆدا ئاوارە بوون، لە ماوەی نێوان ١ی کانووی دووەم بۆ ٣٠ی نیسان، هاوبەشە مرۆییەکان هاوکاری مرۆیییان پێشکەش بە زیاتر لە ٥.٢ ملیۆن کەس لە سەرانسەری جیهان کردووە.

لە ١٠ی ئایارەوە شاری فاشر شایەتی پێکدادانی نێوان سوپای سودان و هێزەکانی پشتیوانی خێرا بووە، سەرەڕای هۆشداری نێودەوڵەتی سەبارەت بە شەڕەکانی ئەو شارە، کە بە ناوەندێکی ئۆپەراسیۆنی مرۆیی بۆ هەموو دەوڵەتانی دارفور دادەنرێت بەڵام هێشتا شەڕ بەردەوامە.

 

كليمنتاين نكويتا سەلامی، ڕێکخەری مرۆیی لە سودان، هێرشی سەر نەخۆشخانەی سعودی لە شاری فاشری ئیدانە کرد و جەختی لەوەکردەوە، ئاشتی بەهۆی ئەم شەڕانەوە لە سووداندا نەماوە.