سەنتەری منداڵپارێزی کوردستان چەند چالاکییەکی ڕێکخست
ئەمڕۆ، لە بەشی کازیوەی سەنتەری منداڵپارێزی کوردستان بە بۆنەی ڕۆژی ڕێگریکردن لە کارکردنی منداڵان چەند چالاکییەک بۆ منداڵان ڕێکخرا.

ناوەندی هەواڵ
ئەمڕۆ ١٢ی حوزەیران، بەبۆنەی ڕۆژی ڕێگریکردن لە کارکردنی منداڵان لە بەشی کازیوەی سەنتەری منداڵپارێزی کوردستان چەند چالاکییەک بۆ منداڵان ڕێکخرا.
لە چالاکییەکاندا خێزانەکانیان ئاگادار کرانەوە کە نابێت منداڵان کاربکەن چونکە مەترسی لەسەر ژیانی منداڵەکە دروست دەکات، بەپێی یاساش نابێت منداڵی خوار تەمەن ١٥ ساڵ کار بکات.
بەپێ ئاماری سەنتەرەکە لە لە ٢ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٥ تا ٣١ی ئایاری ٢٠٢٥، ٢٥٧ منداڵ لە شاری سلێمانی کاردەکەن، تا تەمەنی ١٣ ساڵ ٨٢ کوڕ و ٤٣ کچ کار دەکەن، هەروەها لە نێوان تەمەنی ١٤ بۆ ١٧ ساڵ ١٢٨ کوڕ و هەشت کچ کاردەکەن، هەروەها لە شاری دهۆک ١٣٥ منداڵ کاردەکەن کە تا تەمەنی ١٣ ساڵ ٦٨ کوڕ و ١٦ کچ، هەروەها لە نێوان تەمەنی ١٤ بۆ ١٧ ساڵ ٤٣ کوڕ و هەشت کچ کاردەکەن بەڵام ئاماری کارکردنی منداڵ لە شاری هەولێر بەردەست نییە بەهۆی نەبوونی پۆلیسی نەوجەوانان لە دووساڵی کۆتاییدا.
پێشین 3 of 11 دواتر