سەنا جەلال ١١ ساڵە خۆبەخشەو بۆ سێیەمین جار داوای دامەزراندن دەکات
خۆپیشاندانی خۆبەخشانی کەرتی تەندروستی لە هەڵەبجە بەڕێوەچوو، داوا دەکەن بە زووترین کات وەڵامی داواکارییەکانیان بدرێتەوە.
هەڵەبجە
ڕۆژ به ڕۆژ چین و توێژه‌كان بۆ داواکردنی مافەکانیان دێنە دەنگ و دوای گردبوونەوەی مامۆستایانی گرێبەست و خوێندکاران، خۆبەخشانی کەرتی تەندروستی هەڵەبجە گردبوونەوە و داوای هەلی کار و وەڵام دانەوەی داواکانیان دەکەن.
سەنا جەلال ١١ ساڵە خۆبەخشە
سه‌نا جه‌لال نوێنه‌ری خۆپیشانده‌رانی كه‌رتی ته‌ندروستی باس له‌وه ده‌كات كه ماوه‌ی ١١ ساڵه خۆبه‌خشه‌و داوا كات به‌زوترین كات به‌ده‌م داواكانیانه‌وه بێن و بتوانن هه‌لی كا ر له كۆمپانیا‌و حكومه‌تیش بڕه‌خسێنن، دەشلێت: "چەند ساڵە دامەزراندمان بۆ نەکراوە و ئاوڕمان لێ نەدراوەتەوە، چەند ساڵە لە هەموو نەخۆشخانەکان خۆبەخشمان هەبووەو ئەمە سییەمین جارە داوای دامەزراندن دەکەین".
ئه‌و خۆبه‌خشه ئاماژەی بەوەشکرد كه سه‌ردانی سه‌رچنار ئه‌حمەد ئه‌ندامی په‌رله‌مانی كوردستانی كردوه‌و به‌ڵێنی داوە ده‌نگیان بگه‌یه‌نێته سه‌رو خۆی.
"به‌بێ بونی پاره كاره‌كانی كه‌رتی ته‌ندروستیمان ڕاپه‌ڕاندوه"
له به‌یاننامه‌یه‌كدا كه له‌لایه‌ن هێرش عومه‌ر كارمه‌ندی خۆبه‌خش له‌كه‌رتی ته‌ندروستی هه‌ڵه‌بجه بۆ كه‌ناڵه‌كانی ڕاگه‌یاندن خوێندرایەوە باس له‌وه‌كرا، ماوه‌ی چه‌ندین ساڵه كه‌رتی ته‌ندروستی به‌خۆبه‌خشی به‌ڕێوه‌ده‌به‌ن له ئه‌گه‌ری هه‌ر حاله‌تێكی له‌ناكاو ئاماده بون، به‌ڵام بێباكی حكومه‌ت و وه‌زاره‌ت وایان لێ ده‌كات كه ڕێگای توند بگرنهبهرو ئەگەر نه‌كرێنه هه‌میشه‌ی و خزمه‌تیان بۆ نه‌گه‌ڕێندرێته‌وه ده‌ست هه‌ڵدەگرن.
"داواكانیان ئه‌گه‌یه‌نین سه‌رو خۆمان"
سه‌رچنار ئەحمەد به‌رپرسی نوسینگه‌ی هەڵەبجەی پەرلەمانی هەرێمی کوردستان بۆ كه‌ناڵه‌كانی ڕاگه‌یاندن دواو وتی: "یاداشته‌كه‌یان ڕه‌وایه‌و پشتگیریان ده‌كه‌ین و ده‌یگه‌یه‌نینه سه‌رو خۆمان چونكه له‌كاتی كۆرۆنادا هاوكارێكی باش بوون و بۆشاییه‌كانیان پڕ كردووەتەوە، پێویسته بێینه سه‌رشه‌قام و پێکەوە فشار دروست بکەین تاوه‌كو حكومه‌ت بێته سه‌رخه‌ت چونكه تا ئێستا به‌جدی لهخۆپیشاندهری نهڕوانیوهو كه‌یسه‌كان وه‌ك خۆیان ماونەتەوە".