سلێمانی، گردبوونەوەیەک بەرامبەر شکستی ئابوری و سیاسی بەڕێوەچوو

لە سلێمانی بەبەشداری لایەنگرانی حزبی شیوعی گردبوونەوەیەک دژی سیاسەتی شکست خواردووی ئابووری هەرێمی کوردستان بەڕێوەچوو.

لە سلێمانی بەبەشداری لایەنگرانی حزبی شیوعی گردبوونەوەیەک دژی سیاسەتی شکست خواردووی ئابووری هەرێمی کوردستان بەڕێوەچوو.

سلێمانی

 

پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ لەلایەن کۆمیتەی ڕێکخستنی سلێمانی حزبی شیوعی کوردستان لەبەردەم باخی گشتی سلێمانی گردبوونەوەیەک لە ژێر ناوی "ڕابردوویەکی تاڵ و ئایندەیەکی نادیار لەسایەی سیاسەتی ئابوری بەرخۆردا" ئەنجامدرا، لە گردبوونەوەکەدا دەیان لایەنگری حزبی شیوعی کوردستان بە بەرزکردنەوەی ئاڵای شیوعی بەشداربوون.

 

لە گردبوونەوەکەدا شیوعییەکان پانکاردی “بەرزبوونەوەی نرخی بەنزین و کاڵاکان و زیادکردنی باخ و ڕسوماتەکان، ئەنجامی شکستی سیاسەتی ئابووریی حکومەتی هەرێمە”ـیان بە ئاڵای سوور بەرزکردبووەوە.

 

گردبوونەوەکە دژی ئەو شکستی بەردەوامی سیاسەتی ئابوری هەرێمی کوردستان ئەنجامدرا، لەلایەن حەسەن مەحمود بەرپرسی ڕێکخستنی شاری سلێمانی حزبی شیوعی کوردستان خوێندرایەوە.

 

لە بەیاننامەکەدا هاتووە حکومەت نەیتوانیووە بە ئەرکی ڕاستەقینەی خۆی هەڵبستێت، نەیتوانیووە لە هیچ بوارێکدا سەرکەوتووبێت، لە کاتێدا ئەرکی دابینکردنی پێداویستییەکانی ڕۆژنەی هاوڵاتیانی لەسەر شانە.