شەیدا مەعروف لەڕێگەی پێنووسەکەیەوە ئازارەکانی ژنان دەگێڕێتەوە

ژنان لە ڕێگەی نووسین و خوێندنەوە دەتوانن بگەن بە ئازادی و داوای مافی خۆیان بکەن نووسەر شەیدا مەعروف ئاماژە بەوەدەکات، توانیویەتی لە نووسینەکانیدا ئازار و داواکارییەکانی ژنان وێنا بکات و باس لە گرنگی پاراستنی فەرهەنگ و شوناسی نەتەوەییش دەکات.

دێرین ڕەحیم

 

سلێمانی-بەشداربوونی ژنان لە بواری نووسین هەنگاوێکی گرنگە بۆ دەوڵەمەندکردنی ڕۆشنبیری کوردی، چونکە هەر پێنووسێکی ژن دەرفەتێکی نوێیە بۆ گواستنەوەی ئەزموون، پاراستنی مێژوو و درووستکردنی داهاتوویەکی باشتر بۆ نەوەکانی داهاتوو، لە باشووری کوردستاندا ژنان لە ماوەی ساڵانی ڕابردوودا توانیویانە بە پێنووسەکانیان شوێنێکی دیاریکراو لە بوارەکانی ئەدەب، ڕۆژنامەگەری، توێژینەوە و ڕەخنەگری کۆمەڵایەتی دابین بکەن، هەرچەندە ژنانی نووسەر لە سەرەتادا ڕووبەڕووی کۆمەڵێک بەربەست و سنووردارکردنەوەی کۆمەڵایەتی بوونەوە، بەڵام بە هێزی ویست و توانای خۆیان توانییان دەنگی ژنان بگەیەنە کۆمەڵگە.

 

شەیدا مەعروف نووسەر و  ئەندامی دەستەیی بەڕێوبەری پلاتفۆڕمی نەتەوەیی ژنی کوردی باشوور لە شاری سلێمانی، سەبارەت بە گرنگی نووسین بۆ ئاژانسەکەمان قسەی کرد.

 

''ژنان لە ڕێگەی نووسین و خوێندنەوە دەتوانن بگەن بە ئازادیی و داوای مافی خۆیان بکەن''

نووسەر شەیدا مەعروف وتی: نووسین ئەو ڕەهەندەیە مرۆڤ بەگشتی  و ژن بەتایبەتی دەتوانێت ناخی خۆی دابڕێژێتەوە، نووسینی وتارو هۆنراوەو چیرۆک دەردەشێیەکی ناخی مرۆفایەتیە کە دەکرێت،  بەشداربوونی ژنان لە بواری نووسین هەنگاوێکی گرنگە بۆ دەوڵەمەندکردنی ڕۆشنبیری کوردی، چونکە هەر قەڵەمێکی ژن دەرفەتێکی نوێیە بۆ گواستنەوەی ئەزموون، پاراستنی مێژوو و درووستکردنی داهاتوویەکی باشتر بۆ نەوەکانی داهاتوو  نووسین ئەو قیبلە پیرۆزەیە کەدەکرێت ژنان رووی لێبنێن منێکی ژن کاتێک هەستێک یان خەمێکم دەبێت ناچار بەنووسینێک دەریبڕم هەمیشە سوپاسگوزاری قەلەمەکەیی خۆمم و هەموو ئەو ژنانەم کەئەمڕۆیان خولقاندوە بۆ زۆرینەی ژنانی نەتەوەیی،جەندان ژنی نووسەر و بەتوانامان هەیە لەسەر کێشە و گرفتەکانی ژنان پەرتوکیان هەیە، لەبواری ڕاگەیاندنیش کاریان لەسەر مافی ژنان کردووە، خۆم وەک نووسەرێک و ڕاگەیاندن ئەو گرفتانەی ژنان دەمبینی لەکوشتن و توندوتیژی و سووتاندنی ژنان دەمکردە چیرۆک لەڕۆژنامە و گۆڤارەکاندا بڵاوم دەکردەوە، توانیوومانە ئەو دیوەی تری ژن بگەیەنینە کۆمەڵگە کە ژنان گرفتیان هەیە بە پێنووسەکانیان دەتوانن هەڵبڕێژن، هەندێک کات خەمێک لەدڵدایە ناچار بەدوو دێڕ دەری دەبڕیت بۆ منێکی نووسەر وەک هۆنراوە دەتوانم ناخی ژن بوونی خۆم و ئەو ژنانەی تریش دەرببڕم کە وەک خۆم ژنن و ئەو هەستەیی منیان هەیە.

 

''بەهۆی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان پەرتوک و ڕۆژنامەکان لەسەر شەقامەکان ماونەتەوە"

ئەوەشی خستەروو،کاریگەری لەسەر نووسین دروست نابێت چونکە ئەوەندەیی قسە هەیە نووسین نییە چونکە ئێمە کۆمەڵگەیەکی نەخویندەوارمان هەیە، نەخوێندەوار بەو واتاییەی هەمیشە پەرتوکەکان و ڕۆژنامەکان لەسەر شەقامەکان دەکەون کەمترین خەلك دەخوینێتەوە، بەهۆی بوونی تۆرە کۆمەڵایەتییەکان خەڵک زیاتر لەتۆڕەکۆمەلایەتیەکان شتەکان دەبینێت،وەک ئەوەی بڵیت من کار لەسەر ئەم نووسینە بکەم منێکی ژن کاتێک کە گرفتیک لەسنوورەکەمدا هەیە کاتیک دەنووسم و بڵاویدەکەمەوە چەند کەس دەخوێنیتەوە ئیمە هەتابێت کۆمەلگەکەمان بەرەو دواوە دەراوت و خویندەوارمان کەمتر دەبێت، هۆکاری لەپڕ هاتنی ئەو لێشاوە فراوانەت سۆسیاڵ میدیا و ئەو فرە ڕەهایەیی لەتۆڕەکۆمەڵایەتیەکان دروست بوو، ئەمانە هەمووی بوون بەگرفت من وەک نووسەریک داوا دەکەم لەوەزارەتی ڕۆشنبیری کەئیمە چەندین جار لەڕێگەیی تۆڕە هاوبەشەکانەوە داوامان لیکرد هەندێک بابەت هەیە کەدەبیت ڕابگرێت ئەم فڕە رەهایەی ناو تۆڕەکۆمەڵایەتیەکان هەیە ڕابگیرێت بۆیە خەڵک بیتەوە سەر خوێندنەوەی پەرتوک و ڕۆژنامە و گۆڤارەکان.

 

دۆخی ژنان لە نێوان ئاستەنگی و بەربەستدا

شەیدا مەعروف وتیشی: ژنان لەهەموو ئاستەنگەکاندا دەنگیان هەیە بەڵام  ئەو گرفتانەی ڕووبەرووی تۆیەکی ژن دەبێتەوە، کاتێک کەناخت هەڵدەڕێژیت کۆمەڵگە خوێندنەوەی دیوەکەی تر بۆ دەکات، ناڵیت ئەم ژنە لەناخی خۆیەوە دەڵیت گرفتێک هەیە و بەدوایی چارەسەریدا دەگەرێت، ژنان لە هەموو جیهاندا ڕووبەڕووی جۆراوجۆری کێشە و ئاستەنگ دەبنەوە، بەڵام جۆر و ئاستی ئەو کێشانە لە شوێنێکەوە بۆ شوێنێکی دیکە جیاوازە، لە ئێستادا گۆڕانکارییەکی باش لەم بوارەدا ڕوویداوە و ژنان تا ڕادەیەک توانیویانە لە بوارە جیاوازەکانی ژیان و کاردا شوێنی خۆیان جێگیر بکەن، ژنان ناتوانن بەئازادانە بابەتەکانیان دەرببرن منێکی ژن ئەگەر گرفتێکی خودیم هەبێت ناتوانم بەنووسینک یان بە هۆنراوەیەک دەرببڕم گرفتێکە ڕووبەرووی ژنان دەبێتەوە، ئاستەنگ و بەربەست هەیە بەهۆی ئەوەی نووسین و خوێندنەوە کەسایەتیی مرۆڤەکان دەگۆڕێت، بۆیە ئازادییەک کەم لە نووسیندا بوونی هەیە، ئەمەش دەرخەری ئەوەیە نووسین کاریگەری ڕاستەوخۆی لەسەر گۆڕینی کۆمەڵگە هەیە، لەسالی ١٩٩٠باشتربوو لەئێستادا ئەو کاتە دەتتوانی بیری خۆت و ئادایی خۆی بڵێت منیکی ژن ئاوام بەڵام لەئێستادا ناتوانرێت بەشێوە ڕەهایە باسبکرێت، کاتێک ژنیک دەکوژرێت کۆمەڵگە دەڵێت ئەو ژنە لەسەر فلان شت کوژرا  ناڵیت گرفتی ئەم ژنە چیبوو بۆ کوژرا، جاران نووسینێکمان دەنووسی نەدەترساین بەڵام دەبێت ئێستا بترسین تۆڕەکۆمەلایەتیەکان بوونەتە بەرپەرچدانەوەیەکی زۆر خراپ لەسەرمان.

 

''  لەنووسینەکانماندا دەنگی ژنان نیشاندەدەین''

شەیدا مەعروف ئاماژەی بەوەکرد، ژنان بە پێنووسەکانیان دەتوانن ئەم قۆناغەش تێپەڕێنن و بە هەوڵ و تێکۆشانی زیاتر بەرەو گەیشتن بە ماف و داواکارییە ڕەواکانیان هەنگاو بنێن، ئەو قسەگەلەی لەسەر ژن هەیە بەپێنووسەکەم دەرم بڕیووە بەڵام کێ گوێمان لێدەگرێت و چارەسەریمان بۆ دەدۆزیتەوە، لەدێڕی هۆنراوەیەکدا دەڵێم "ئەمڕۆ لەبەر ئاوینەیەکەدا ژنێکم بینی ژنێک کوژرا ئەها ئەوەیەک ئەوە دوو ئەوە سێ'' هێواش هێواش ژنەکان کوژران چارەسەریەکەی چییە ئایا هەر بەنووسین چارەسەری دەکەین نەخێر دەبێت یاسامان هەبێت، ئێمەی ژنان یەکدەنگ بین چی چارەسەریەک دەدۆزینەوە کەم تا زۆر ژنان لەهەوڵدان، چارەسەرکردنی زۆرێک لە کێشەکان لە ڕێگەی گفتوگۆ و هۆشیاریی کۆمەڵایەتییەوە دەکرێت، لە ئێستاشدا ژمارەیەک لە ژنان لە بوارە جیاوازەکاندا بەردەوامن لە خزمەتکردن و تێکۆشان، هەموو ئەو دەستکەوت و بەشدارییانە بەرهەمی هەوڵ، خەبات و تێکۆشانی درێژخایەنی ژنانە، بەڵام سەرەڕای ئەو هەموو قوربانی و بەشدارییە، هێشتا بەشێک لە مافەکانیان بە تەواوی دابین نەکراوە.

 

" کە دەستم کرد بە نووسین کەس پشتگیری نەکردم"

نووسەر شەیدا مەعروف باسی لەوەشکرد،  ژنان لەهەر بوارێکدا بنووسن گرنگ ئەوەیە پێنووسێک هەیە توانایی خۆیی دەردەخات، داواکارم لەژنانی نووسەری گەورە ئەوانەی پێشەنگن دەستگیرۆیی بکەن بۆ ئەوانەی هەوڵدەدەن بێنە بوارەکەوە بنووسن، ئەگەر ئێمە لەگەڵ ئەواندا هەڵکەین کەواتە ژنیکی ڕۆشنبیرو هۆشیارمان خستە ناو کۆمەڵگە، کەم تا زۆر نووسین بووتە هۆی گۆڕینی عەقڵیەتی کۆمەڵگە، منی نووسەر کاتیک دەنووسم دەیگەیەنم بەتاک بەتاک تێدەگات لەوەی من چیمکردووە دەمەوێت چیبکەم لەم کۆمەڵگەیە بەڵام ئایا ئێمە تاکی هۆشیار و خێزانی هۆشیارمان هەیە؟ خۆزگە خێزانەکان پشگیری ئەو تاکەیی بکردایە کەلەناو خۆیدا دەیەوێت بیری خۆیی بنووسیتەوە، بەپەنجەکانی دەست دەژمێردرێن ئەو کەسانەیی کە پشتگیرتن، کاتێک من دەستم کرد بەنووسین کەس پشتگیری نەکردم، لەنووسینەکانمدا زۆر کات تووشی ڕەخنە بوومەتەوە بەتایبەتی کاتێک بابەتێکم نووسیووە دژی دین بووبێت، گرفتم بۆ دروست بووە لەگەڵ کەسەکانی چواردەوری خۆمدا لەبواری راگەیاندنیش تووشی لێپرسینەوە بووم، نووسین باشترین هاوڕێی ژنانە، پێویستە ژنان ئەوەی لە کۆمەڵگەدا دەیبینن لە ڕێگەی خامەکانیانەوە بیخەنە سەر لاپەڕە، تاوەکو باشتر لە ئازار و برینەکانی کۆمەڵگە تێبگەین.

 

لەکۆتایی قسەکانیدا شەیدا مەعروف وتی: نووسینەکانم هەستی ژنە کەدەرمبڕیووە، کاتێک دەستمکرد بەنووسین لەکۆتایی ساڵی ١٩٨٠بوو، سیاسیانە دەمنووسی بنەماڵەیەکی سیاسی بووین، بەڵام دواتر نووسینەکانم گۆڕی بۆ هۆنراوەو هەست دەربڕین، ژنانی باشووری کوردستان خەمێکی قوڵ ئێخەیان دەگرێت، بۆیە دەستدەدەنە نووسین، من لەناو کۆمەڵگەیەکدام بەردەوام ژنان ئەرک دەکێشن و مافیان نییە، ژنان دەکوژرێن، پێویستە ژنانی نووسەر بنووسن، مەترسن ئەوەی دەتوانن کاری لەسەر بکەن با نووسینەکانتان کاردانەوە دروست بکات.