شەڕی پۆستەر و نیگەرانییەکان بۆ داهاتووی شام
لەناو ململانێ و ناکۆکیەکاندا، ئەو شارەی کە ڕەنگدانەوەی هەموو ئەو ململانێ و گۆڕانکاریانەیە کە لە سووریا ڕوودەدەن، شامە، ناکۆکی و پێکدادانەکانی نێوان نەریت و داهێنان، لە نێوان ستەم و ئازادیدا، لە هەموو شەقامێکدا دیارە.
![](https://jinhaagency.com/uploads/so/articles/2025/02/20250208-sham-jpg07bb67-image.jpg)
ڕیما خەڵەف
شام- لەو کاتەوەی چەتەکانی هەتەشە بە سەرۆکایەتی جۆلانی دەستیان بەسەر وڵاتدا گرتووە، پۆستەرەکان کە ڕێککەوتنی مشتومڕاوی لەسەر جلوبەرگی ژنانیان لەسەر بووە، لە شەقامەکانی شام بڵاوبوونەتەوە، هەندێک لە گروپەکان دروشمەکانیان بڵاوکردەوە کە پێویستە ژنان حیجاب بپۆشن، هەندێکی تریش پۆستەریان بڵاوکردەوە کە ژنان دەتوانن هەرچییەکیان بوێت بیپۆشن، ئەم ململانێیانە لە نێو دانیشتوواندا بە نیگەرانییەوە پێشوازییان لێدەکرێت، نیگەرانن لەوەی کە لە لایەک بەڕووی پێشهاتە نوێیەکاندا دەکرێنەوە و لە لایەکی دیکەوە هەوڵی کۆنترۆڵکردنی کۆمەڵگە دەدرێت و ڕێگری لە ئازادییان دەکرێت.
لە پۆستەرەکەدا کە ژنێک حیجابی لەبەردایە و تێیدا هاتووە: مەرجەکانی حیجابی ئیسلامی (دەبێت هەموو جەستەی ژنان بگرێتەوە، جلوبەرگی ژن و پیاوی کافر لە یەکتر نەچێت، ئەم جلانە پێویستە فراوان بن نەک تەسک، نابێت بۆنیان ناخۆش بێت، ئەم جلانە نابێت تەنک بن (لەشی ئافرەتان دەرنەخات)، نابێت جواکارییان تێدا بێت، نابێت جل و بەرگی کەسایەتییە ناودارەکان بن).
لە پۆستەرەکەدا کە ژنێکی داپۆشراو بە جلوبەرگی مۆدێرنەوە دەردەکەوێت، هەروەها باس لەوەکراوە کە هەموو کەسێک ئازادە هەرچییەک بیەوێت لەبەری بکات.
گفتوگۆی جیاواز ئەنجام دەدرێت
بڵاوبوونەوەی ئەم پۆستەرانە ڕووداوێکی بیندراوی کاتی نییە، هەروەها دەرگای مشتومڕێکی کۆمەڵایەتی فراوانتری کردۆتەوە، بۆ نموونە مشتومڕێک لەسەر ناسنامەی کولتووری سووریا لە دوای ڕووخانی ڕژێمی بەعس، هەندێک کەس نیگەرانن لەوەی کە ئەمە تەنها دەربڕینێکی سروشتییە بۆ فرەچەشنی فیکری، هەندێک دەڵێن ئەوە سەرەتای جەمسەرگیرییەکی نوێیە کە دەتوانێت دابەشبوونەکە قووڵتر بکاتەوە.
تەنانەت نەرم و نیانترین کەسیش جیاوازی ڕەتدەکاتەوە!
جیهەد هزێی، دانیشتووی شامە و تێڕوانینێکی مامناوەندی هەیە بۆ توندوتیژی و ئاژاوەگێڕی، و لەم بارەەوە وتی: ٨٠٪ی ژنانی سووریا حیجاب لەبەر دەکەن، من لەگەڵ ئەو ١٠٪یەی ئەو ژنانەدا نیم کە توندوتیژیدا دەژین، هەروەها لەگەڵ ئەو ١٠٪یەی ئەو ژنانەشدا نیم کە ئازادی بە هەڵە ئەزموون دەکەن، ئایینەکەمان ئایینێکی میانڕەوە و کراوەیە بۆ هەموو ڕەگەز و مەزهەبەکان.
'تەنها ژنان بڕیاری ئازادی خۆیان دەدەن'
ئەسالە قاسم ڕایگەیاند کە ئەم دیاردەیە لە وڵاتێکدا کە گۆڕانکاری گەورەی سیاسی و کۆمەڵایەتی بەسەردا دێت، سروشتییە و وتیشی: ئەو پۆستەرانەی کە لەم دواییانەدا بڵاوکراونەتەوە شتێکی سەیرە، چونکە ئەوان نیشانیان داوە کە هەمووان ئازادی ڕادەربڕینیان هەیە، وڵات بەڕووی هەموو بیروڕاکاندا کراوە بووە، لە کۆتاییدا ئەمە بابەتێکە کە پەیوەندی بە ژنانەوە هەیە و ئەوان بڕیار دەدەن کە چییان دەوێت.
بیرکردنەوە لە گۆڕانکاری کۆمەڵایەتی
هەندێک پێیانوایە ئەم ململانێیە تەنها مەبەست لێی درێژکردنەوەی ئەو پرۆسەی ئاوەدانکردنەوەیە کە کۆمەڵگەی سووریا پێیدا تێدەپەڕێت، چونکە گروپە جیاوازەکان هەوڵ دەدەن کاریگەری لەسەر بیروڕای گشتی دروست بکەن و تایبەتمەندی قۆناغی یەکەم دروست بکەن، لە هەمانکاتدا بەهۆی نەبوونی کۆنترۆڵی ڕوون لەسەر پرسەکانی ئازادییەکانی تاک، چاوەڕوان دەکرێت ئەم مشتومڕە بۆ ماوەیەکی زۆر لەناو کۆمەڵگەدا بەردەوام بێت.
پێشنیاری ئازادی ڕادەربڕین
لەگەڵ پەرەسەندنی ئارەزووی ئەم بابەتە، هەندێک پێشنیار لە کۆبوونەوە کۆمەڵایەتییەکان دەرکەوتن کە دواتر لە شام بەڕێوەچوون، گرنگترینی ئەم پێشنیارانە بریتی بوو لە پێشخستنی ئازادی ڕادەربڕین بەبێ سەپاندنی بۆچوونی یەکلایەنە، هەروەها پێویستە لە چوارچێوەیەکدا بکرێت کە تا دەتوانرێت ڕێز لە فرەچەشنی کۆمەڵگە بگیرێت، هەروەها ڕەتکردنەوەی هەر هەوڵێک بۆ سەپاندنی هەندێک شێوازی جلوبەرگ، جا چ لە ڕێگەی پڕوپاگەندە یان فشاری کۆمەڵایەتییەوە بێت، هاوکات دەستپێشخەری بۆ دیالۆگێکی کۆمەڵایەتی فراوان لەسەر پرسەکانی ئازادییەکانی تاک کە گروپ و ئاڕاستەی جیاواز لەخۆدەگرێت، گرنگە.