شەڕی لوبنان ٤٩ هەزار یەکەی نیشتەجێبوونی وێران کردووە

سەرچاوە فەرمییەکانی لوبنان پشڕاستیانکردەوە، هێزەکانی ئیسرائیل لە سەرەتای بۆردومانی لوبنانەوە تا ئێستا ڕووپێوی ٣٧ شارۆچکەیان کردووە و زیاتر لە ٤٩ هەزار یەکەی نیشتەجێبوونیان وێران کردووە.

ناوەندی هەواڵ

 

بۆردومانی بەردەوامی لوبنان لە ٨ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣ەوە بووەتە هۆی گیانلەدەستدانی زیاتر لە ١٣ هەزار کەس و ئاوارەبوونی هەزاران کەس لە ماڵ و حاڵی خۆیان، هەروەها بە ئامانجگرتنی کرێکارانی ژێرخان و مرۆیی.

 

 وەزارەتی تەندروستی لوبنان ئێوارەی ٥ی تشرینی دووەم ڕایگەیاند، لە ئەنجامی هەڵمەتێکی هێزەکانی ئیسرائیل کە باڵەخانەیەکی شارۆچکەی بەرجەی باشووری بەیرووتی پایتەختی لوبنانیان کردە ئامانج، لانیکەم ٢٠ کەس کوژران.

 

وەزارەتەکە ئاماژەی بەوەدا، بۆردومانێک بۆ سەر شارۆچکەی جییە بووەتە هۆی برینداربوونی ٢١ کەس کە بەشێکیان بە سەختی برینداربوون، هاوکات ناوچەی بنت جبەیلیش کراوەتە ئامانجی هێرشی ئاسمانی بۆردومانێکی ئاسمانی ،هەروەها ئۆتۆمبێلێکی سەر بە خێزانێکی ئاوارە کراوەتە ئامانج، ڕێگایەک لە بەعلبەکەوە بۆ شارۆچکەی تالیا، سێ برایان کوشت و دایکیان بریندار کرد.

 

٣٧  شارۆچکە وێران کران

سەرچاوە فەرمییەکانی لوبنان دوێنێ پشتڕاستیان کردەوە کە لە چوارچێوەی ئەو “شەڕی وێرانکارانە”ی هێزەکانی ئیسرائیل بۆ سەر ناوچە جیاجیاکانی لوبنان بە گشتی و باشوور بە تایبەت دەستیان پێکرد، زیاتر لە ٣٧ شارۆچکە و ٤٩ هەزار یەکەی نیشتەجێبوون بە تەواوی وێران بوون لە بۆردومانەکە.

 

وەزارەتی تەندروستی لوبنان ڕایگەیاند، لە ٨ی تشرینی یەکەمی ساڵی ٢٠٢٣ەوە ژمارەی کوژراوان  بۆ سێ هەزار و ١٣ کوژراو و ١٣ هەزار و ٥٥٣ بریندار بەرزبووەتەوە.