شوێنەواری ١٣٤ ڕۆژ: یادگاری زیندوو لە مۆزەخانەی کۆبانێ

لە دڵی کۆبانێی کۆن، شوێنێک بە شوێنەواری قارەمانانە و هیوا و تیشکی تیشکی خۆرەوە هەڵدێت. لە مۆزەخانەی بەرخۆدان، گوڵ و دار و بەرد و گەڕەک و شەقامەکان قسە دەکەن و داستانێکی نەمر پێناسە دەکەن.

بەرچەم جودی

 

کۆبانێ- داستانەکانی قارەمانێتی و ئازایەتی هەمیشە لە مێشکی مرۆڤەکاندا جێگەیەکی تایبەتیان هەیە، بەڵام بۆ بەرخۆدانی ١٣٤ ڕۆژەی کۆبانێ، ئەو شوێنەی هەمیشە یادەوەری و ئاسەواری بەرخۆدان دەپارێزێت و بە زیندوی دەهێڵێتەوە، لەبەر چاودایە.

 

لە ١٥ی ئەیلوولی ٢٠١٤، ڕێکخراوی تیرۆریستی داعش کە بووەتە هەڕەشەیەکی گەورە بۆ سەر هەموو مرۆڤایەتی، لە سێ بەرەوە هێرشی کردە سەر شاری کۆبانێ، چەتەکان هەموو ئامرازێکیان کۆکردەوە بۆ ئەوەی کۆبانێ لە خەڵکەکەی وەربگرن و بچنە ناو ئەو ناوچانەی کە داگیریان کردبوو، بەڵام چی ڕوویدا؟

 

ڕۆژی سەرکەوتن

شەڕڤانانی یەپەژە/یەپەگە، هەروەها ژنان و گەنجانی کۆبانێ و کوردانی پارچەکانی دیکەی کوردستان، بەرگرییان لە کۆبانێ کرد، توانیان بە هێزی ئاگر و باوەڕی خۆر، لە ١٣٤ ڕۆژدا، کە پڕ لە قارەمانێتی هێرشەکە تێکشکێنن و کۆبانێی خۆڕاگر بپارێزن، ڕۆژی سەرکەوتن کە لە ٢٦ی کانونی دووەمی ٢٠١٥ سەرکەوتنی بەرخۆدانی ئەفسوناوی ڕاگەیەندرا، هێزی قارەمانانی ئەو سەردەمە و قارەمانانی کوردی ئاشکرا کرد، بەرخۆدانی کۆبانێ و ئەو شەڕەی کە بەدوایدا هات، ئەوەندە توند بوو کە شارەکەی بە تەواوی وێرانکردبوو، خەڵکەکە خاکەکەیان خۆشدەویست و متمانەیان پێدەکرد، توانیان ئاوەدانی بکەنەوە و ژیانێکی پڕ لە سەرکەوتن دەست پێبکەن.

 

بۆ ئەوەی ئەو میراس و دەستکەوت و بەرخۆدان و داستانە بە زیندووی بمێنێتەوە، ئەو ناوچەیەی زۆرترین وێران ببوو، کرا بە مۆزەخانە، هەر لەم مۆزەخانەیەدا، کە دەکەوێتە سەر سنووری باکووری کوردستان و لەسەر شەقامی جەماریک لە کۆبانێ، مرۆڤ دەتوانێ ئاسەواری ئەم قارەمانێتییە بە چاو ببینێت و بە دڵ هەستی پێ بکات و لە ڕۆحیاندا بجوڵێت.

 

"نووسینەکانی سەر دیوارەکان"

کاتێک مرۆڤ دەچێتە مۆزەخانەکە و لە نێو خانووە وێرانەکان و باڵەخانە ڕووخاوەکان و کەرەستەی بەرگری لە خۆیدا دەڕوانێت، هەستێکی جیاواز ڕۆحی دەگرێتەوە، تەنانەت مرۆڤ پرسیارێکی وا دەکات؛ ئەوانەی لێرە شەڕیان کرد و سەرکەوتنیان هەبوو چ ئیرادە و باوەڕێکیان هەبوو؟ لێرەدا دڵنیاتان دەکەمەوە کە وەڵامەکە لە وردەکاری و شوێنەواری خۆیدا ڕوونە، نووسینەکانی سەر دیوارەکان، کە زۆربەیان شەهید بوون، ئەو بەردانەی کە بە بەردەوامی یەکتریان لە لێدان و شەڕەکان دەپاراست، ئەو گوڵانەی کە لە وێرانەکاندا گەشەیان کردووە، ڕەگی درەختەکان کە گەڵا و لقەکانیان لەدەستداوە و لەگەڵ ئەوەشدا جارێکی دیکە گەشەیان کردووەتەوە، ئەو چیمەن و باڵندانەی کە لە باوەشیان گرتووە و ناکۆکی و پرسیارەکانیان دەربڕیوە، دەبنە وەڵامێکی سیحراوی.

 

"پاییزی سەخت گۆڕا بۆ بەهارێکی بەردەوام"

پاییزی ٢٠١٤ کە بە سەختی هاتە کۆبانێ، گۆڕا بۆ بەهارێکی بەردەوام، کە تۆوی هیوای و چاوەڕوانی هەزاران قارەمان سەرلەنوێ لەسەر سنگی کۆبانێ هەڵوەری، لە مۆزەخانەی بەرخۆدان تابلۆیەک کە بە شوێنەواری ئاگر و خۆر ڕازاوەتەوە لە پاشخانەکەدا قسە دەکات