شەڕڤانی یەپەژە: ئامانج لە ئۆپەراسیۆنەکە پاراستنی ژنان و منداڵانە
تا ئێستاش لەبیری بارینی دێرەزوورییە کە چۆن چەتەکانی داعش ژنانیان سەربڕیوە و ڕێگەیان بە منداڵان دا بەردبارانیان بکەن، بۆیە بۆ هۆکاری ئەو توڕەییەی لە داعش، لە ساڵی ٢٠٢١ پەیوەندی بەیەپەژە کرد و ئێستا بەشداری ئۆپەراسیۆنی ئاسایشی بەردەوام دەکات.
حەسەکە
بارین دێرەزوور کە لە تەمەنی منداڵیدا شایەتحاڵی چەندین تاوانی نامرۆڤانەی داعش بوو بەرامبەر بە ژنان، لە تەمەنی گەنجێتیدا بڕیاریدا بچێتە ڕیزەکانی یەپەژە بۆ ئەوەی ببێتە شەڕڤانێک کە ژنان دەپارێزێت.
ئۆپەراسیۆنی ئاسایشی بەردەوام کە دوێنێ لە لایەن شەڕڤانانی یەپەژە/یەپەگە و قەسەدە دەستیپێکرد، بەردەوامە، بارین دێرەزوور، دوای ئەوەی گوندەکەی لەلایەن شەڕڤانانی یەپەژەو قەسەدە ڕزگار کرد، چووە ناو یەکینەکانی پاراستنی ژنانی "یەپەژە" بەشداری ئۆپراسیۆنی ئاسایشی بەردەوام دەکات، باسی منداڵی خۆی لەلەکاتی داعشدا بۆ کردین و مەبەستی خۆی لە بەشداریکردن لەم ئۆپەراسیۆنەدا دەربڕی.
لە تەمەنی ٧ ساڵیدا شاهیدی ڕووداوی خوێناوی و ترسناک بوو
بارین دێرەزوور ئێمەی بردەوە بۆ سەردەمی منداڵی خۆی لەکاتی تیرۆری داعشدا و باسی لەو ڕووداوانە کرد کە لە تەمەنی ٧ ساڵیدا شاهیدی بوو: لە سەردەمی داعشدا نزیکەی ٧ ساڵ بووم، شاهیدی زوڵمی داعشم کرد و بە چاوی خۆم بینی کە چۆن خەڵک ئەشکەنجە دەکەن، لەبیرمە، داعش تا لەبەردەم جەماوەری خەڵکدا نەبووایە کەسی نەدەکوشت و سەری نەدەبڕی، دەبوو هەمووان ئامادەبن، لە منداڵی بچووکەوە تا بەساڵاچوو، تەنانەت منداڵانی بچووکیش ناچار بوون ڕووداوی خوێناوی و دڕندانەی لەو شێوەیە ببینن، ترسێکیان دروست دەکرد بۆ ئەوەی منداڵەکان بەم بیرکردنەوە گەورە ببن.
''ژنیان لە بەر چاومدا بەردباران دەکرد"
بارین دێرەزوور ئاماژەی بەوەکرد، بە چاوی خۆی دڕندەیی داعشی لە دژی ژنان بینیوە ئەمەش توڕەی کردووە، لەسەر ئەم بابەتە، بارین وتی: بە چاوی خۆم بینیم کە لەم سەدەیەدا چۆن مامەڵە لەگەڵ ژنان دەکرێت، تەنانەت ئەگەر کارێکی ئاساییان بکردایە لێیان خۆش نەدەبوون، ئەگەر چاشێوی ڕەشیان لەبەر نەکردایە و دەموچاویان دانەپۆشیایە بەردباران دەکران، چەتەکان ڕێگەیان بە منداڵەکان دەدا بەرد کۆبکەنەوە و لەبەرچاوی هەمووان ژنەکان بەردباران بکەن، ئەو ڕۆژانەم بە باشی لەبیرە، هەر جارێک ئەو ڕۆژانەم دێتەوە یاد، ئەو توڕەییەی لە دڵمدا دەگۆڕم بۆ هێزی وەستانەوە، بۆ ئەوەی ببمە ژنێکی بەهێز و بتوانم وەڵامی هەموو پڕۆسەکان بدەمەوە.
"بەهاو ڕێبازەکانی داعش بۆ ژنان 'کۆیلایەتی' بوون"
بارین دێرەزوور بەیەک وشە بارودۆخی ژنان و ئەو بەهایەی کە داعش بە ژنانی بەخشی و چۆنیەتی نزیکبوونەوەیانی باسکردو وتی: ژن کۆیلەی داعش بوون و ناچاربوون لە ژێر سێبەری ئەواندا بە کۆیلە بمێننەوە، بۆیە ئەو ژنانە لەژێر چارشێوە ڕەشەکاندا سنووردار دەکردەوە ئەگەر تەنانەت کەمێک لە جەستەیان دیار بووایە، دەیان جار دەیانبردن و لێیان دەدان و ئەشکەنجەیان دەدان، ترسێکی نائاسایی لە ناو ژناندا هەبوو، خێزانەکەمیش هەمان شتیان بەسەردا هات، بەڵام دوای ئەوەی گوندەکانمان لەلایەن یەپەژە/قەسەدە ئازادکران، دەتوانین بەم پرۆسەیەدا تێپەڕین.
''بە ترسەوە بە شەقامەکاندا دەڕۆیشتن''
بارین دێرەزوور سەرنجی بۆ ئەو ژنانە ڕاکێشا کە بە ترسەوە لە شەقامەکاندا دەڕۆیشتن، لە پڕ چەتەکان دەهاتن و زۆر ئاسایی بۆ خۆیان مارەیان دەکرد و دەیان کردە هاوژینی خۆیان وتیشی: کاتێک چەتەکان لە شەقامەکاندا دەڕۆیشتن، ئەگەر ژنێکی جوانیان ببینیایە سێ جار بە دەستی لەسەر سەریەوە دەیانوت "اللە اکبر" و بەم شێوەیە دەیانکردە هاوژینی خۆیان.
''ترسابووین دایک و باوکمان لەدەست بدەین"
بارین دێرەزوور ئەو پرسیارانەی بیرخستەوە کە لەو کاتەدا لە ناو ئەو دڕندەییەدا لەڕووی جەستەیی و دەروونییەوە ڕووبەڕووی بووەوە، و کە بە مێشکیدا دەهات و وتی: بۆچی ئەم چەتانە هاتن ئێمەیان ترساند و ئەم دڕندەییەمان بینی، ئێمەیان کردە کۆیلەی خۆیان، ئێمە دەترسین بچینە دەرەوە و ترس لەسەرمان زیاتر بوو، بۆ دایک و باوکمان زۆر دەترساین، تا چەند ساڵێک لەمەوبەر بەم شێوەیە دەژیاین، بەڵام نەمدەزانی یەپەژەیان هەر هەرێمێکی تر لە دەرەوەی هەرێم هەیە کە ئێمە تێیدا دەژیاین، بەڵام تەنانەت دوای ڕزگاربوونمان، ئەو کاتە تێگەیشتین کە پارتێکی ئازادیخواز هەیە و هەڤاڵ هەن.
"من بۆئەو دایکانەی منداڵەکانیان کوژراون و نەیانتوانی دەنگیان بەرزبکەنەوە لێرەم"
بارین دێرەزوور هۆکار و ئامانجی بەشداریکردنی لە هێزەکانی یەپەژە بەم شێوەیە خستەڕوو: سەرەتا دەمەوێت لە شوێنەواری داعش ڕزگارم بێت، دواتر دەتوانم ئەو ژنانە ڕزگار بکەم کە لەلایەن چەتەکانەوە ئەشکەنجە دراون ڕزگار بکەم و بتوانن جارێکی دیکە لە سەر پێ خۆیان بوەستن، ئەمە یەکێکە لە ئامانجەکانی بەشداریکدنی من لە هێزەکانی یەپەژە بوو، بە تایبەتی ئەوەی وایلێکردم بەشداری بکەم ئەوڕووداوانە بوون کە لە سەردەمی منداڵیمدا بینیومە و ئەزموونم کرد، چۆن ژن و دایک و منداڵ ئازار دەچێژن و دەبنە قوربانی، بەتایبەت بۆ ئەو دایکانەی کەمنداڵەکانیان لەلایەن چەتەکانەوە کوژراون و نەیانتوانیوە دەنگیان بەرز بکەنەوە بگرین، بۆیە ئامانجم یەکخستنەوەی ژنانە لە بەرامبەر دڕندەیی و چەوساندنەوەی داعش.
"ئامانجی ئۆپەراسیۆنی ئاسایشی بەردەوام پاراستنی ژنان و منداڵانە"
بارین دێرەزوور ئامانجەکانی بەشداریکردنی لە ئۆپەراسیۆنی ئاسایشی بەردەوامدا بەم شێوەیە دەربڕی: ئامانجمان لە ئۆپەراسیۆنەکە کۆنترۆڵکردنی گوندەکان و دەستبەسەردا گرتنی ئەو چەک و تەقەمەنیانەیە کە شانەکانی داعش دژی خەڵک و ژنان و هێزە ئەمنییەکان بەکاریدەهێنن،. ڕاستە داعش لە باغۆز شکستی هێنا، بەڵام تا ئێستا شانەکانیان لە گوند و کامپەکاندا زیندوو ماون، بۆیە ئامانج لەناوبردنی سەرچاوەی تیرۆرەکەیانە، ئامانج لێی پاراستنی ژنان و منداڵانە لە مەترسی چەتەکان و پاراستنی شوێن و هاوڵاتیانی مەدەنیە.
بارین دێرەزوور داوای لە ژنان کرد بۆڕزگارکردنیان لە ترسی چەتەکان و شانەکان هاوکاری هێزەکانی ئۆپەراسیۆن بکەن.