شەڕڤانی یەپەژە: تا کۆتایی بەرخۆدان دەکەین
تۆلهەڵدان ئامەد، شەڕڤانی یەپەژە، کە لە بەرخۆداندایە لە قەرەقۆزاخ، ڕایگەیاند، هێرشەکانی لەشکرکێشی بێ وەڵام ناهێڵنەوە و تا کۆتایی بەرخۆدان دەکەن.
خویندا دیار
قەرەقۆزاخ-دەوڵەتی داگیرکەری تورکیا بەردەوامە لە هێرشە لەشکرکێشییە بێوچانەکانیان بۆ سەر ناوچەکانی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا، هەروەها بەرخۆدانێکی بێ وێنە لە بەرامبەر ئەم هێرشانەدا نیشان دەدرێت، گەل و شەڕڤانان لە ڕێگەی چالاکی و ئیشکگرییەوە خاکی خۆیان دەپارێزن.
گەل لە هەموو ساتێکدا باوەڕو هێزی بەرخۆدانی خۆی دەردەبڕێت، شەڕڤانانی یەپەژەش ئیرادەی خۆیان دەردەبڕن. یەکێک لەوانە شەڕڤانی یەپەژە تۆلهەڵدان ئامەدە کە یەکێکە لە شەڕڤانانی بەرەکانی بەرخۆدانی قەرەقۆزاخ، تۆڵهەڵدان بارودۆخی سەنگەرەکانی قەرەقوزاخ و بەرخۆدانی گەلی ناوچەکەی هەڵسەنگاند.
تۆلهەڵدان ئامەد، شەڕڤانی یەپەژە ڕایگەیاند، دەوڵەتی تورکیا بە شێوەیەکی دڕندانە هێرش دەکاتە سەر ناوچەکانی باکوورو ڕۆژهەڵاتی سووریا و وتی: ئێمە شەڕڤانانی یەپەژە و قەسەدە لە بەرەی بەرخۆدانی قەرەقۆزاخدا جێگەی خۆمان دەگرینەوە. دەوڵەتی تورک و چەتەکانی هێرشی زۆر توند بۆ سەر گەلەکەمان ئەنجام دەدەن، ئمڕۆ لە بەرەکانی بەرخۆدان، بە هێزی سروشتی خۆمان گورزی قورس لە داگیرکاری تورکیا و چەتەکانی دەدەین.
"بێ وەڵام نایهێڵینەوە"
تۆلهەڵدان ئامەد ئاماژەی بەوەدا کە دەوڵەتی تورکیا بە دڕندانەترین شێواز هێرش دەکاتە سەر گەل و وڵات و وتی: لە بەرامبەر هێرشەکانی لەشکرکێشیدا بێدەنگ نابین، تا کۆتایی بەرخۆدان دەکەین، هێرشە داگیرکارییەکان بێ وەڵام ناهێڵینەو، دوژمن چەندە هێرشە داگیرکەرییەکانی زیاد بکات، ئێمە وەک شەڕڤانانی یەپەژە وەڵامی ئەو هێرشانە دەدەینەوە، تا دڵۆپێک خوێنمان هەبێت بەرخۆدان دەکەین، گەلەکەمان هێرش بۆ سەر خاکەکەی قبوڵ ناکات. خەڵکی بەنداوی تشرین بەرخۆدانی مێژوویی نیشان دەدەن. گەلەکەمان لە بەرامبەر فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیادا بێ ترس لە پێناو شەڕڤانان و وڵاتەکەیدا وەستاوە، سەقامگیریی گەلەکەمان گەورەترین وەڵامە بۆ داگیرکاری.