شرناخ، یادی کۆمەڵکوژی ڕۆبۆسکی لە گۆڕستانی ڕۆبۆسکی کرایەوە
لە مەراسیمەکەدا تولای هاتم ئۆگولەر، پەرلەمانتاری هەدەپە وتی: پێویستە ئەردۆغان و دەوڵەت ڕووبەڕوو بکرێتەوە و ئەو تاوانەیان قبوڵ بکەن، پێویستە داوای لێبوردن بکەن و لیژنەیەکی لێکۆڵینەوە لە ڕاستییەکان دابمەزرێت.

شرناخ
ڕۆژی ٢٨ی کانوونی یەکەمی ٢٠١١، ٣٤ کەس کە زۆربەیان منداڵ بوون، بەهۆی بۆردومانی فڕۆکە جەنگییەکانی سوپای تورک لە نزیک گوندی رۆبۆسکی سەربە شرناخ کۆمەڵکوژ کران، بەبۆنەی ١٠یەمین ساڵیادی ئەو ڕووداوەوە، دانیشتوانی گوندی ڕۆبۆسکی، کەسوکاری شەهیدان، دایکانی ئاشتی، دەبەپە، هەدەپە، کۆنگرەی دیموکراتی گەلان-هەدەکە و پەرلەمانتارانی هەدەپە و چەندین کەس و لایەنی دیکە، بە مەراسیمێک یادی کۆمەڵکوژییەکە کرایەوە.
سەرەتای مەراسیمەکە بە خولەکێک وەستان بۆ پاکڕەوان دەستیپێکرد و دروشمی "ئێمە لەبیرمان نەکردووە، لەبیرمان ناچێت، بەرپرسیار دەبین" بەرزکرایەوە، پەرلەماتاری هەدەپەی ئەدەنە، تولای هاتم ئۆگولەر، ئاماژەی بەوەدا لەدەستدانی ٣٤ کەس تەنها لەدەستدانی گەلی کورد و بنەماڵەکان نەبووە، "مێژووی تورکیا پڕە لە کۆمەڵکوژی و بۆردومانکردن، وتاری سەرۆک وەزیراندا لەو کاتەدا وەک ئەوەبوو هیچ ڕووینەدابێت، منداڵەکان لە نێوان ساڵانی تەمەن ١٣ ساڵاندا، بە درێژایی سنوورەکان ڕێیان دەبڕی بۆ بەدەستهێنانی بژێوی ژیانیان، ئەوان خەڵکی مەدەنی بوون و ئێوەش بە فڕۆکە بۆردومانتان کردن و داوای لێبوردنت نەکرد، بە سادەیی بینیت. هەرچۆنێک بێت تەرمەکان و لاشەکان بە بەتانی پێچرابوون و خەڵکەکە لە پشتەوە هێنایان بۆ گوندەکە".
بەردەوامی بە قسەکانیدا و وتی: ئەردۆغان و حکومەتەکەی دەبێت ڕووبەڕووی ببنەوە، پێویستە داوای لێبوردن بکەن و لیژنەیەکی لێکۆڵینەوە لە ڕاستییەکان دابمەزرێت، ٤٦ خولەک بۆردومانکرد مانایەکی سیاسی لە پشتەوەیە کە دوژمنایەتیکردنی گەلی کوردە، ئەو حکومەتە هەموو جۆرە دڕندەیەک ئەنجامدەدات، پێویستە لیژنەی لێکۆڵینەوە لەڕاستییەکان دابمەزرێت و مافی هاوڵاتیان بدرێتەوە.
هەریەک لە پەرلەمانتارانی هەدەپەی ئەنقەرە، فیلیز کەرەستەجئۆغڵو و پەرلەمانتاری ئیستەنبوڵ، فەرهاد ئینجو کەلە کۆمەڵکوژییەکەدا چەندین گەنجی بنەماڵەکەی گیانیان لەدەستدا، ئاماژەیان بەوەدا کە دایکان ئێشتا لە ماتەمینی و ڕەشپۆشیدان هەموو هەوڵێک دەدەن تا تاوانبارانی کۆمەڵکوژی ڕۆبۆسکی بە سزا بگەیەندرێن.
ت.پ