سەحەر نەورۆزی کە هاوسەرەکەی سوتاندی گیانی لەدەستدا
سەحەر نەورۆزی خەڵکی مەلایر بەهۆی سوتانی سەختەوە بە دەستی هاوسەرەکەی، گیانی لەدەستدا.

ناوەندی هەواڵ
بەگوێرەی سەرچاوە ئاگادارەکان، سەحەر نەورۆزی، کە ژنێکی گەنجی خەڵکی شاری مەلایرە لەلایەن هاوسەرەکەیەوە لەماڵەوە سوتێنراو گیانی لەدەستدا، هاوسەری سەحەر ئالوودەی ماددەی هۆشبەرە و پێشتر دەستی سەحەری شکاندبوو.
سەحەر لە ماڵی باوکیدا لەگەڵ هاوسەرەکەیی و دوو منداڵەکەی لە نهۆمی خوارەوە ژیاوە، هاوسەرەکی بەردەوام هەڕەشەی لێکردوون و پێشتریش لەلایەن هاوسەرەکەیەوە چەندین توندوتیژیان بەرامبەر کراوە و سکاڵایان لە لای پۆلیس تۆمارکردبوو.
سەرەڕای هەموو ئەو دۆسیانە هێشتا دادگا لە سکاڵاکانیان نەکۆڵیوەتەوە و ئەمەش بووە هۆی زیادبوونی توندوتیژی و تەنانەت سوتاندنی ماڵەکەو لە بەرەبەیاندا هاوسەرەکەی بەنزینی بە ماڵەکەدا کردوو سەحەر نزیکی نزیکی ٦٠٪ ی جەستەی سوتابوو.
سەحەر دوای مانەوە لەنەخۆشخانە بەهۆی سەختی برینەکانی دوای ٢٥ ڕۆژ لەسوتاندن گیانی لەدەستدا.