سۆهر: لە دوای ڕووخانی ڕژێمەوە ٧٨٤ منداڵ بەهۆی توندوتیژیەوە گیانیان لەدەستداوە
ڕوانگەی سوری بۆ مافەکانی مرۆڤ بڵاویکردەوە، لە دوای ڕووخانی ڕژێمەوە تا ئێستا ٧٨٤ منداڵ لە ئەنجامی توندوتیژی گیانیان لەدەستداوە. ڕوانگە داوای لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی کردووە کە خەڵکی مەدەنی بپارێزن و پێشێلکارییەکان ڕابگرن.
ناوەندی هەواڵ
ئازاری منداڵانی دانیشتووی سوریا بە ڕووخانی ڕژێم کۆتایی نەهات. بەهۆی کێشە ئەمنییەکان و بڵاوبوونەوەی چەک و پێشێلکارییەکان بەرامبەر بە خەڵکی سڤیل، منداڵان بوونەتە یەکێک لە چینە هەرە لاوازەکانی کۆمەڵگا.
ڕووخانی ڕژێم لە ٨ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٤، ئومێدی لای سوورییەکان دروست کرد کە سووڕی مردن کۆتایی پێبێت و سەردەمێکی ئاشتی دەست پێ بکات. بەڵام پێشهاتەکانی سەر زەوی نیشان دەدەن کە منداڵان هێشتا ئامانجی سەرەکی توندوتیژی و پێشێلکارییەکانن.
لە دوای ڕووخانی ڕژیمەوە ٧٨٤ منداڵ گیانیان لەدەست داوە
ڕوانگەی سوری بۆ مافەکانی مرۆڤ ڕایگەیاندووە کە لە نێوان ڕووخانی ڕژێم تا ٢٥ی ئەیلوولی ٢٠٢٦ ٧٤٨ منداڵ کوژراون، لەم ماوەیەدا تا کۆتایی ساڵی ٢٠٢٤ ٣٤ منداڵ، لە ساڵی ٢٠٢٥ ٥٠٤ منداڵ، لە سەرەتای ساڵی ٢٠٢٦ تا ٢٥ی ئەیلوولی ٢٠٢٦ ٢٤٦ منداڵ گیانیان لەدەستداوە.
زۆرترین ژمارەی منداڵ لە مانگی ئایاردا گیانیان لەدەستداوە
بەپێی مانگ، زۆرترین ژمارەی منداڵان لە مانگی ئایاردا گیانیان لەدەستداوە. باس لەوە کرا کە لە مانگی ئایاردا ٤٠ منداڵ، لە مانگی یەکدا ٣٩ منداڵ، لە مانگی شوباتدا ٢٧ منداڵ، لە مانگی ئازاردا ٢١ منداڵ، لە مانگی نیساندا ٣٤ منداڵ، لە مانگی حوزەیران ٢١ منداڵ، لە مانگی تەمموزدا ٢١ منداڵ، لە مانگی ئابدا ٢٤ منداڵ، لە مانگی ئەیلولدا ٢١ منداڵ گیانیان لەدەستداوە.
داوای ڕێوشوێنی بەپەلە و کۆنکرێتی دەکرێت
ئەو ڕوانگەیە ڕایگەیاندووە کە منداڵان لە سوریا هێشتا بێ پارێزن و توندوتیژی و بڵاوبوونەوەی چەک و نەبوونی میکانیزمی کاریگەر بۆ پاراستنی ڕاستەوخۆ هەڕەشە لە منداڵان دەکەن. ڕوانگە هۆشداری داوە کە بەردەوامی گیانلەدەستدانی منداڵان هۆشدارییەکی جددییە و داوای کردوە ڕێوشوێنی بەپەلە و کۆنکرێتی بگیرێتەبەر.
گروپی چاودێری داوا لە هەموو لایەنەکان دەکات کۆتایی بەو کارانە بهێنن کە ژیانی هاوڵاتیانی مەدەنی بەتایبەت منداڵان دەخەنە مەترسییەوە و هەنگاوی کۆنکرێتی بنێن بۆ پاراستنی منداڵان، هەروەها داوای لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی کرد فشار بخەنە سەر بۆ کۆتاییهێنان بە پێشێلکارییەکان و لێپرسینەوە لە تاوانباران.