شنیار کە لە لایەن هاوژینەکەیەوە سوتێندرا گیانی لەدەستدا
شنیار ئەو ژنەی لە سلێمانی لە لایەن هاوژینەکەیەوە سوتێندرا دوای پێنج ڕۆژ مانەوە لە نەخۆشخانە گیانی لەدەستدا. ناوەندی هەواڵ
![](https://jinhaagency.com/uploads/so/articles/2022/02/20220306-62322022-122022022-273053132-523714055713463-2842634638180607280-n-jpg69270b-image.jpg)
شنیار ئەو ژنەی لە سلێمانی لە لایەن هاوژینەکەیەوە سوتێندرا دوای پێنج ڕۆژ مانەوە لە نەخۆشخانە گیانی لەدەستدا.
ناوەندی هەواڵ
شەوی ١٩ لەسەر ٢٠ی ئەم مانگە، لە گەڕەکی کوردساتی شاری سلێمانی شنیار لە لایەن هاوژینەکەیەوە سوتێندراو بە پێی وتەی پزیشکەکانی نەخۆشخانەی ئێمێرجنسی، ٨٥٪ی جەستەی سوتابوو.
شنیار لەو کاتەی کە لە نەخۆشخانە بوو بۆ زۆرێک لە میدیاکان قسەی کردو ئاماژەی بەوەکرد کە هاوژینەکەی لێیدابوو دواتر نەوتی پێداکردبوو، لەو کاتەی چووەتە حەمام بۆ ئەوەی ئاو بکات بەخۆیداو نەوتەکە لێبکاتەوە، هاوژینەکەی چەرخی لێداوەو گڕی گرتووە، دواتر پەنای بۆ دراوسێکانی بردووە و گواستراوەتەوە بۆ نەخۆشخانە.
دوای پێنج ڕۆژ مانەوە لە نەخۆشخانە، بەیانی ئەمڕۆ ٢٣ی شوبات شنیار کە خاوەنی دوو منداڵە، گیانی لەدەستدا.
ئاژانسی نوژنها پەیوەندی کرد بە شاخەوان سائیب، بهڕێوهبهری نهخۆشخانهی ئێمێرجنسی له سلێمانی و هەواڵەکەی پشتڕاست کردووەو وتی تەرمی شنیار دەبرێتە پزیشکی داد، بڕیارە دوای ڕێکارەکان ببرێتەوە شارۆچکەی سەیدسادق و لەوێ بەخاک بسپێردرێت.