شەهید ئەڤین گۆیی، ٣٤ ساڵ لە تەمەنی خۆی بۆ ئازادی ژن و گەلەکەی تەرخان کرد

سارا ڕەزا، چالاکوانی سیاسی دەڵیت: کۆمەڵکوژی دووەمی پاریس درێژەدەری چەندین کۆمەڵکوژی دیکە بوو، بەڵام خوێنی شەهید ساکینە جانسز و ئەڤین گۆیی .و هاوڕێکانیان، بۆتە بەرهەمی پرسی ئاشتی و ئێمەی ژنان دەیهۆنیینەوە.

هێلین ئەحمەد

 

سلێمانی_  لە دوای کۆمەڵکوژی یەکەمی پاریس و ئەنجامدانی کۆمەڵکوژی دووەمی پاریس،  کە لە ٢٣ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٢ ئەنجامدرا و هەریەک لە ئەڤین گۆیی، ئەندامی ئەنجومەنی جێبەجێکاری کەجەکە، عەبدولڕەحمان کزل، وڵاتپارێز و میر پەروەر، هونەرمەند کۆمەڵکوژکران، ئەمڕۆ سێ ساڵ بەسەر کۆمەڵکوژی دووەمی پاریسدا تێدەپەڕێت، گەلی کورد شاهیدی دەیان کۆمەڵکوژی بوون، کە لە پێناو لەناوبردنیدا ئەنجام دەدرا، بەڵام هیچ کات لە ناسنامەو و زمانی خۆی بێدەنگ نەبوو، ڕۆڵەکانی گەلی کورد ناسنامەی کورد بوونیان پاراستووە، نەک گەلی کورد کپ بووەوە، بەڵکو بە دەنگێکی زوڵاڵتر، هەزاران گەنج بوون بە شوێنکەوتووی ساکینە جانسز و ئەڤین گۆیی و هاوڕێکانیان،  ڕێبەری گەلی کوردو تەڤگەری ئازاردی و هەڤاڵانی و پەیوەست بوون بە ڕیزەکانی ئازادییەوە.

 

سارا ڕەزا، چالاکوانی سیاسیی، پاش دانەواندنی سەری ڕێز و نەوازش بۆ شەهیدانی کۆمەڵکوژی پاریس، وتی: ئەمڕۆ سێ ساڵ لە کۆمەڵکوژی دووەمی پاریس و شەهیدکردنی هەڤاڵ ئەڤین گۆیی و هەڤاڵەکانیدا تێپەڕدەکات، شەهید ئەڤین گۆیی ناسراو بە "ئامینە كارا" لە ساڵی ١٩٧٤ لە گوندی هیلال سەبار بە ناوچە قالبان لە پارێزگای شێرناخ لە دایك بووە، لە تەمەنێکی منداڵیدا و پاش هەستکردن بە ئازاری گەلەکەی و سوتاندنی گوندەکەیان لە لایەن دەوڵەتی تورکیاوە، لە چوارچێوەی داگیرکارییەکان و هەستکردن بە بەرپرسیارێتی بۆ خاکەکەی خۆی لە ساڵی ١٩٨٨دا، بەشداری لە چیا ئازادەکانی کوردستانی کرد و مۆمی تێکۆشانی داگیرساند، لە چوارپارچەکانی کوردستاندا خەباتی ئەنجامداوە، سەرەڕای ئازادی و تێکۆشانەکانی بۆ گەل و ژن، کار و خەباتی بۆ هۆشیارکردنەوەی گەلی کورد دەکرد، ئامانجی هۆشیارکردنەوەی کۆمەڵگە و تاک بوو، پاشان لە ساڵی ٢٠١٤دا بەشداری لەشەری دژ بە تیرۆرستانی داعش دەکات، لە شەری دژ بە داعش بریندار دەبێت، بۆ وەرگرتنی چارەسەری ڕوو لە ئەوروپا دەکات، بەڵام دەوڵەتی داگیرکەر لە ڕێگەی ئەنجامدانی پلانێکەوە کۆمەڵکوژی ئەنجام دەدات، لە کاتێکدا لە ئامادەکاری ساڵیادی کۆمەڵکوژی یەکەمی پاریس کە ساکینە جانسز و هاوڕێکانیدا بوون، بەڵام هەڤاڵ ئەڤین گۆیی شەهید کرا، لە کاتێکدا لە شوێنێکدا شەهیدکرا، کە باس لە مافەکانی مرۆڤ دەکات، بەڵام دەستی ڕەسی دوژمن بەبەرچاو وڵاتێک مافی مرۆڤ تێیدا سەروەرە، بەبێ گەڕانەوە بۆ مافی مرۆڤ ژنێک دەکوژرێت، ئەم تیرۆرە دەریدەخات، کەسانی ئازادیخواز لە هەر جێگهایەکبوون دژمن لێیان دەترسێت و هەوڵ بۆ کوشتنیان دەدات. ئەقڵیەتی پیاوسالاری و دەوڵەتانی داگیرکەر و ئیسلامی سیاسیی، ژنانی پێشەنگ بە ئامانج دەگرن، سەرەڕای ئەوەی ژنانی پێشەنگ خۆیان و حەقیقەتی ژیانیان بۆ دەرکەوتووە، کە دەسەڵاتداران و کۆمەڵگەی پیاوسالاری سڵیان لێ دەکاتەوە، کە هۆکارە بۆ زیادبوونی کوشتنەکانی ژنانی پێشەنگ.

 

"هەمیشە لە ژنی پێشەنگ سڵ دەکەنەوە"

وتیشی: لە ئێستادا ژنانی پێشەنگ لەسەر ڕێوڕێبازی ئەڤین گۆیی و ساکینە جانسز و هاوڕێکانیان درێژە بە خەبات دەدەین، ئەو دەستکەوتانەی بەدەستیان دەهێنین بۆ خوێنی شەهیدان دەگەڕێتەوە، ئەقڵیەتی داگیرکەر چەندین ساڵە دژ بە ژنانی ئازادی خواز دەوەستێتەوە، وەک بیندرا لە چەندڕۆژی ڕابردوودا لەیلا زانە لە لایەن گروپێک لە داگیرکەران هێرشێکی نامرۆڤانەیان بەرامبەر ئەنجامدا، بۆیە هەیشە لە ژنی پێشەنەگ سڵدەکەنەوە، بۆیە هەردەم درێژەدەری ڕێی شەهیدانمان دەبین.

 

"ئەو کۆمەڵکوژییە بە خەبات و تێکۆشانی ژنان وەڵام دەدەینەوە"

لە کۆتایی قسەکانیدا، وتیشی: شەهید ساکینە جانسز، یەکەم ژن لە ناو یەکەمین کۆنگرەیی پارتی کرێکارانی کوردستان جێگا دەگرێت، لە ئێستادا بە هەزاران ژنی ئەنتەرناسیۆنال لە ناو ڕێکخستندا خەبات و تێکۆشان دەکات، هەڵبەتە دەوڵەتی داگیرکەری تورکیا لە ساڵی ١٩٩٢ پلانگێڕیان دژ بە ڕێبەری گەلی کەورد عەبدوڵا ئۆجەلان ئەنجامدا، درێژەدەری پلانگێڕیەکەیان بۆ شەهیدکردنی ساکینە جانسز و هاوڕێکانی و پاشان کۆمەڵکوژی دووەمی پاریس کە شەهید ئەڤین گۆیی دەگەڕێتەوە، کە دەری دەخات دوژمن دەستی دەگاتە هەرجێگەیەک ئازادیخوازانی تێدابن، بەڵام ئەو کۆمەڵکوژییە بە خەبات و تێکۆشانی ژنان وەڵام دەدەینەوە، هەرکاتێک شەهیدێک دەبێت، کەلێنێک لە دڵ و خەباتمان دروست دەکات، بەڵام ئێمەی ژن بەردەوام و درێژەدەری ڕێ و ڕێبازی هەڤاڵانمان دەبین، ئەو ڕێوڕێبازەی شەهیدان دروستیانکرد ئێمەی ژن ئێستە لە چنینەوەیداین، دروشمی " شەهید نامرێ، تەنها وشەیەک نییەوە ئێمەی ژنان کارو  خەباتی بۆ ئەنجام دەدەین، ئەم چنینەوەیە لە پرسی ئاشتدا دەبیندرێتەوە، کە ژن پێشەنگایەتی دەکات.