شایی ئاوات وەک بەڕێوەبەری فەرمانگەی ژینگەی سلێمانی دەستبەکاربوو

شایی ئاوات، کە ماوەی ١٥ ساڵە لە فەرمانگەی ژینگەی سلێمانی کار دەکات، وەک بەڕێوەبەری فەرمانگەکە دەستبەکاربوو.

ناوەندی هەواڵ

 

ژنانی کورد سەرەڕای بەربەستەکانی بەردەمیان لە بەدەستهێنانی دەستکەوت و سەرکەوتنەکانیان بەردەوامن و لەو چوارچێوەیەشدا ئەمڕۆ ٢٤ی ئەیلوول، شایی ئاوات، کە ماوەی ١٥ ساڵە لە فەرمانگەی ژینگەی سلێمانی کار دەکات، وەک بەڕێوەبەری ئەو فەرمانگەیە دەستبەکاربوو.

 

 

 

ئەوە لەکاتێکدایە ڕۆژی ١٠ی ئەم مانگە مامۆستا ڕۆزە ڕەئووف وەک بەڕێوەبەری نوێی بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی ڕۆژهەڵات لە شاری سلێمانی دەستبەکار بوو.

 

 ڕۆژی ٨ـی ئەیلوولیش، موقەدەمی هاتوچۆ ئەسمەر عەبدولکەریم وەک لێپرسراوی نوێی ڕادیۆی ترافیک ئێف ئێم لە بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی سلێمانی دەستبەکار بوو.