شایەتحاڵەکان: تاڵانکردنی شوێنەوارەکانی عەفرین لە ساڵی ٢٠١٨ەوە بەردەوامە

بەپێی شایەتحاڵی دانیشتووانی عەفرین، ژمارەیەک شوێنی مێژوویی ناوچەکە کەوتوونەتە ژێر هەڵکەندن و لابردنی شوێنەوار، لە نێوان هەڵکۆڵینە نایاساییەکان و تاڵانکردنی شوێنەوارە بەردەوامەکان لە ساڵی ٢٠١٨ەوە.

عەفرین

 

شوێنەوارەکانی شاری عەفرین لە سووریا لە ساڵی ٢٠١٨ەوە ڕووبەڕووی مەترسی زیاتر بوونەتەوە، شایەتحاڵی دانیشتووانی ناوچەکە و سەرچاوە مەیدانییەکان ئاماژە بەوە دەکەن، کە زۆرێک لە شوێنەوارەکان تووشی هەڵکەندنی نایاسایی و تاڵانی بەرفراوان بوون، لە ئەنجامدا ژمارەیەکی بەرچاو لە شوێنەوارەکان لەدەستچوون کە نوێنەرایەتی بەشێکی گرنگی میراسی کولتووری ناوچەکە دەکەن.

 

بەپێی ئەو سەرچاوانەی کە قسەیان بۆ ئاژانسەکەمان کردووە، چەندین شوێنی شوێنەواری لە گوندەکانی عەفرین، دوابەدوای داگیرکردنیان لەلایەن تورکیا و چەتەکانییەوە، بە بەکارهێنانی ئامێری قورس و کەرەستەی تایبەتمەند، کەوتوونەتە ژێر هەڵکەندنی بەردەوام، هەموویان بەبێ چاودێری، کە ئەمەش بووەتە هۆی زیانێکی بەرچاو بە چینەکانی شوێنە مێژووییەکان و لەدەستدانی زانیارییە شوێنەوارییە جێگرەوە نەکراوەکان.

 

هەمان سەرچاوەکان باس لەوە دەکەن، کە ژمارەیەک لە شوێنەوارە هەڵکەندراوەکان لە شوێنی سەرەتایی خۆیانەوە گواستراونەتەوە بۆ شوێنی جیاواز، هەندێک شوێنەوار لە ماڵەکانی گوند و شارۆچکەکانی سەرتاسەری ناوچەکەدا هەڵدەگیرێن، لەنێویاندا خانوویەک لە گوندی شێخ خورزا لە ناوچەی بولبول، دەوترێت ڕۆژانە گروپەکان دەنێردرێت بۆ ئەو شوێنانە بۆ بازرگانیکردن بەو شوێنەوارانە.

 

دووپاتی دەکەنەوە، کە هەڵکەندنەکان نەوەستاوە، بەڵام هێشتا بەردەوامن لە کۆمەڵێک شوێن کە گومان دەکرێت شوێنەوارەکانی شارستانییەتە دێرینەکانیان تێدابێت، ئەمەش لە کاتێکدایە ترسی بەردەوامی لەناوبردنی میراسی کولتووری عەفرین و لەدەستدانی بەڵگەی مێژوویی زیاترە.

 

لە کاتێکدا، کە ناتوانرێت بە شێوەیەکی سەربەخۆ پشتڕاست بکرێتەوە بۆ هەموو ئەو زانیاریانەی کە لە ناوخۆی هەرێمەوە دێن بەهۆی بەردەوامی دۆخی ئاڵۆزی ئەمنی، بەڵام ڕاپۆرت و شایەتحاڵی دووبارەبووەکان ئاماژەن بۆ نیگەرانی بەردەوام سەبارەت بە چارەنووسی شوێنەوار و میراسی کولتووری لە عەفرین دەکەن.