ژنانی ڕۆژنامەنووس سەردانی مانگرتووانی سلێمانییان کرد
شاندێکی ژنانی ڕۆژنامەنووسی ڕاگەیاندنی ئازاد سەردانی چادری مامۆستایانی مانگرتوویان کرد و لە دۆخی تەندرووستییان و فەرمەنبەرانیان پرسی و پشتیوانی خۆیان بۆ خەباتی مامۆستایان دووپات کردەوە .
ناوەندی هەواڵ
ئەمشەو ٢ی شوبات، ژنانی ڕۆژنامەنووسی ڕاگەیاندنی ئازاد لە باشووری کوردستان، سەردانی چادری مانگرتووانانیان لە بەردەم بینای نەتەوە یەکگرتووەکان لە شاری سلێمانی کرد.
لە سەردانەکەدا، ژنانی ڕۆژنامەنووس پشتیوانی خۆیان بۆ مانگرتنی مامۆستایان دەربڕی و ستایشی ئیرادە و خۆڕاگری و هەڵوێستی مامۆستتایانیان کرد، بەتایبەتی ژنانی مانگرتوو لەناو چالاکییەکە، کە ماوەی ٦ ڕۆژە ملە دژی دواخستن و فەوتانی مووچەکانیان، مانیان لە خواردن گرتووە.