شاندی ئیمرالی: ڕێبەر ئۆجالان چاوەڕوانە کە کۆمسیۆن دەست بە کارەکانی بکات
شاندی ئیمرالی دوای دیدارەکەى دوێنی لەگەڵ ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان ڕایگەیاند، ڕێبەر ئاماژەی بەوە کردووە کە چاوەڕوانە کۆمسیۆنەکەی پەرلەمان دەست بە کارەکانی بکات و بەشێوەیەکی بەرفراوان بەشدارییەکی گرنگ لە ئاشتی و دیموکراسی بکات.

ناوەندی هەواڵ
ئەمرۆ شاندی ئیمراڵی، پارتی یەکسانی و دیموکراسی گەلان "دەم پارتی" ڕاگەیەندراوێکی سەبارەت بە دیدارەکەی دوێنێی لەگەڵ ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان بڵاوکردەوەو تێیدا هاتووە: وەک شاندی ئیمراڵی لە ٢٥ی تەمووزی ٢٠٢٥دا لە گرتووخانەی ئیمراڵی لەگەڵ بەڕێز ئۆجالان دا دیدارێکی سێ کاتژمێر و نیویمان ئەنجام دا.
ئاماژەى بەوە شکردووە، لە دیدارەکەدا دەربارەی ئەو زنجیرە کۆبوونەوەی لەگەڵ سەرۆککۆمارو وەزیری داد و سەرۆک پارتە سیاسییەکاندا ئەنجامیاندا، گفتوگۆیان لەگەڵ ڕێبەر ئاپۆ کردوە.
پەیوەست بە مەراسیمی سووتاندنی چەك، کە لە ١١ی تەمووزی ٢٠٢٥دا ئەنجام درا، دەم پارتى ئاماژەی بەوەکردووە، چاودرێری و کاریگەرییەکانی مەراسیمەکە زانیاری درا، بەڕێز ئۆجالانیش ڕایگەیاند، شێوازی مەراسیمەکە، ئەو ئیرادەی نیشان درا، بیر، باوەڕ و بڕیارداری بەڕێوەچوونی پڕۆسەکە زۆر سەنگینە.
شاندەکە باسی لەوەشکردووە، ڕێبەر ئاپۆ ئاماژەی بەوەدا، لە چاوەڕوانی ئەوەدایە کارەکانی کۆمسیۆن لە پەرلەماندا بەرفروان بێت و بە بەرفروانترین شێواز هاوکارییەکی گرنگ لە ئاشتی و دیموکراسی بکات.
لە کۆتایی دیدارەکەشدا وەک هەمیشە ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان سڵاوی خۆی ئاڕاستەی گەل و هەموو بەشەکانی کۆمەڵگە کردووە.