شاندی باکووری کوردستان لەگەڵ پەیەدە کۆبووەوە
شاندی باکووری کوردستان کە بۆ پشتیوانی لە گەلی کورد لە ڕۆژئاوایە، لە قامیشلۆ لەگەڵ پارتی یەکێتی دیموکراتیک "پەیەدە" کۆبوونەوە.
ناوەندی هەواڵ
شاندی باکووری کوردستان کە پێکهاتووە لە تولای حاتمئۆغولاری، هاوسەرۆکیدەم پارتی و کەسکین بایندیر، هاوسەرۆکی دەبەپە و گولجان کاچماز سەیغییت، هاوسەرۆکی دەستپێشخەریی یەکێتیی دیموکراتیک، پەرلەمانتاران و نوێنەرانی ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی، لە دوێنێوە بۆ نیشاندانی پشتیوانی لە ڕۆژئاوای کوردستانن.
بەپێی زانیارییەکان، شاندەکە لەماوەی ڕابردوودا سەردانی پەیەدەیان لە قامیشلۆ کرد و تاوتوێی بارودۆخی ڕۆژئاوا دەکەن.