شاندێکی ژنانی چالاکوانی نێودەوڵەتی سەردانی کەمئەندامانی جەنگ دەکەن
شاندێکی ژنانی چالاکوانی نێودەوڵەتی سەردانی فیدراسیۆنی کەمئەندامانی جەنگی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریایان کرد و لە کۆبوونەوەکانیاندا سەرنجیان بۆ گرنگی یەکڕیزی و یەکگرتوویی ژنانی نێودەوڵەتی ڕاکێشا.

ناوەندی هەواڵ
بە ئامانجی هەڵسەنگاندنی شۆڕشی ڕۆژئاواو ڕۆڵی کەمئەندامانی جەنگ بە تایبەت ژنانن، شاندێکی ژنانی چالاکوانی نێودەوڵەتی سەردانی فیدراسیۆنی کەمئەندامانی جەنگی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریایان کرد و کۆبوونەوەیان ئەنجامدا. شاندەکە لەلایەن کەمئەندامانی جەنگی FGBRS پێشوازییان لێکرا.
"یەکگرتوویی و یەکڕیزی ژنانی نێودەوڵەتی گرنگە"
کۆبوونەوەکە بە گفتوگۆ و هەڵسەنگاندنی شۆڕشی ڕۆژئاوا کۆتایی هات، هەردوولا جەختیان لە گرنگی ڕۆڵی کەمئەندامانی جەنگ بە تایبەت ژن لە شۆڕشدا کردەوە، هەروەها ڕوونکرایەوە کە سەرەڕای بارودۆخی تەندروستییان، جێگەی خۆیان لە شۆڕشدا دەگرن و ئەرکەکانی پێشخستنی شۆڕش و بڵاوکردنەوەی بیرو چەمکەکانی ئازادی لە جیهاندا جێبەجی دەکەن.
لە هەمانکاتدا شاندەکان و داواکاران ئاماژەیان بە گرنگی یەکگرتوویی و یەکڕیزی ژنانی نێودەوڵەتی کرد.
شاندی ژنان لە گفتوگۆکانیاندا ڕایانگەیاندووە کە ئەوان زۆر کاریگەرییان لەسەر شۆڕشی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا و بەتایبەت شۆڕشی ژنان هەبووە و ئەم شۆڕشە ئێستا بووەتە شۆڕشێکی جیهانی.