شاکیلا مۆنفەرید دەستی بە مانگرتن لە خواردن کرد
زیندانی سیاسی شاکیلا مۆنفەرید، کە لە زیندانی قەرچەکە، لە دژی نەبوونی خزمەتگوزاری تەندروستی دەستی بە مانگرتن لە خواردن کردووە.

ناوەندی هەواڵ
هەرچەندە شاکیلا مۆنفەرید بەهۆی تووشبوونی بە نەخۆشی گەدە و گورچیلە ئازار دەچێژێت، بەڵام بەرپرسانی زیندانی قەرچەک دژی ئەوە بوون کە ڕەوانەی نەخۆشخانە بکرێت.
شاکیلا مۆنفەریدی تەمەن ٢٨ساڵ لە ئەیلولی ٢٠٢٠ بە تۆمەتی پروپاگەندەی دژ بە ڕژێم دەستگیرکرا و بە چوار ساڵ و دوو مانگ زیندانی سزا درا.
بەم دواییانە دادگای تاران شاکیلا مۆنفەریدی بە دوو ساڵ و ٨ مانگ زیندانی لەگەڵ سزای ماددی بە بڕی ١٠ ملیۆن تمەن کە دەکاتە نزیکەی ٣٣٠ دۆلار، سزا درا.