ئۆتۆمبێلێک کە کرێکاری ژنی تێدابوو، وەرگەڕا

لە ئەماسیا ئۆتۆمبێلێک کە کرێکاری ژنی تێدابوو بۆ کاری کشتوکاڵ دەچوون، وەرگەڕا و بەهۆیەوە ١٩ کەس بریندار بوون.

ناوەندی هەواڵ

 

لەگەڵ دەستپێکردنی کاری کشتوکاڵیش کرێکارانی کشتوکاڵیش دەستیان کرد بە گەشتکردن بۆ کێڵگەکان، لە ناوچەی یەڵدزکۆیی ئەماسیا ئۆتۆمبێلێک کە ژنانی کرێکاری کشتوکاڵی تێدابوو کاریان بۆ یەکەی بەڕێوەبەری قادریە ئایدۆگرو دەکرد، وەرگەڕا و بەهۆیەوە ١٩ کەس بریندار بوون.

 

لە دوای ڕووداوەکە تیمەکانی ئاگر کوژێنەوە، پۆلیس و تەندروستی چوونە شوێنی ڕووداوەکە و ١٩ کەس کە ١٨یان ژن بوون برینداربوون و لە دوای چارەسەری سەرەتایی گەیەندرانە نەخۆشخانەی مەشق و ڕاهێنانی سابونکوئۆغڵو شەرەفەدینی ئەماسیا و تەندروستی بریندارەکان جێگیرە.

 

ت.پ