١٥٠ ڕۆژە پەخشان عەزیزی چاوی بە بنەماڵەکەی و پارێزەرانی نەکەوتووە

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان ڕایگەیاند، بەرپرسانی زیندانی ئێڤین ١٥٠ ڕۆژە ڕێگەیان بە پەخشان عەزیزی، چالاکوانی مافی مرۆڤ و ڕۆژنامەنووس نەداوە چاوی بە بنەماڵەکەی و پارێزەرانی بکەوێت.

ناوەندی هەواڵ

 

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان زانیاری لە بارەی دۆخی پەخشان عەزیز، چالاکوانی مافی مرۆڤ و ڕۆژنامەنووسی کورد هاوبەش کرد.

 

بە گوێرەی ئەو کۆمەڵەیە، بەرپرسانی زیندانی ئێڤین بۆ ماوەی ١٥٠ ڕۆژە ڕێگە نادەن پەخشان عەزیزی چاوی بە بنەماڵەکەی و پارێزەرانی بکەوێت.

 

ئاماژە بەوەشکراوە، پارێزەران ناڕەزایی خۆیان لە قەدەغەکردنی کۆبوونەوەکە دەربڕیوە.

 

پەخشان عەزیزی خەڵکی شاری مەهابادی ڕۆژهەڵاتی کوردستانە، لە ٢٣ی تەمووزی ٢٠٢٤ەوە دەستبەسەرە، لەلایەن لقی ٢٦ی دادگای شۆڕشی تاران بە سەرۆکایەتی دادوەر ئیمان ئەفشاری، سزای لەسێدارەدانی بەسەردا سەپێندرا.