هێرشی ئەلکترۆنی دەکرێتە سەر سێ میدیای ئازاد
میدیای ئازاد بۆ بێدەنگ کردن و شاردنەوەی ڕاستینەی هەواڵەکان هێرشی دەکرێتە سەر و ئەمڕۆ سێ میدیای جیاواز بۆ ماوەی چەند کاتژمێرێک هێرشی ئەلکترۆنی کرایەسەر، دەستەی وەشانی یەکێک لە میدیاکان ئاماژەی بەوەدا هێرشەکە لەلایەن دەوڵەتی تورکیاوە بووە.

ناوەندی هەواڵ
بەهۆی بڵاوکردنەوەی هەواڵی توندوتیژی دژ بە منداڵان لەلایەن بەرپرسی کامپێکی تایبەت لە ئیسینلەر لەلایەن ئاژانسی میزۆپۆتامیاوە، تویتەر بۆ ماوەی ٥ کاتژمێر هەژماری @MAturkce ڕاگرت.
تویتەر هەژماری ئاژانسی میزۆپۆتامیای تورکی بۆ ماوەی ٥ کاتژمێر لەکارخست، بەهۆی بڵاوکردنەوەی هەواڵێک کە لە ڤیدیۆیەکدا دەردەکەوێت بەرپرسی کامپێکی تایبەت لە ئیسینلەر، لە خوێندکارێک دەدات لە کاری فێربووندا، هەر دوای بڵاوبوونەوەی هەواڵەکە، بەرپرسی کامپەکە لەلایەن پۆلیسەوە دەستبەسەرکرا و گواسترایەوە بۆ دادگای باکرکۆی، هەژماری ئاژانسەکەش بۆ ماوەی ٥ کاتژمێر ڕاگیرا.
لە دوای وەستاندنی هەژماری ئاژانسی میزۆپۆتامیا، ڕۆژنامەی یەنی یاشامی تورکی-@yeniyasamgazete وەستێنرا و تا ئێستا نازانرێت هۆکاری ڕاوەستاندنی بۆ ماوەی ٥ کاتژمێر چییە.
هەر ئەمڕۆ هێرشی ئەلکترۆنی کرایەسەر ماڵپەڕی ئاژانسی هەواڵی هاوار-ANHA کە ناوەندەکەی لە باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریایە، ئەو ئاژانسە کە ماڵپەڕە فەرمییەکەی ناکرێتەوە، لەسەر تۆڕی کۆمەڵایەتی بڵاویان کردەوە کە "هەموو سێرڤسەکانیان لەلایەن هاککەرانی دەوڵەتی تورکیای داگیرکەرەوە هێرشیان کراوەتە سەر".
ت.پ