ژنێکی تەمەن ٢٠ ساڵ بەهۆی جیابوونەوەی لە هاوژینەکەی کوژرا
لە پارێزگای فارس، باوکێک کچەکەی بە ئەشکەنجە و لێدان کوشت.

ناوەندی هەواڵ
ژنێکی تەمەن ٢٠ ساڵی دانیشتووی گوندی دێهنۆی سەر بە شارەدێی زرین دەشتی سەر بە پارێزگای فارس، بە ئەشکەنجە و لێدان بە توڵی ئاسن لەلایەن باوکییەوە کوژرا، ژنەکە لە هاوژینی یەکەمی جیابووەتەوە و لە دووەم هاوسەرگیریدا سەرکەوتوو نەبووە، بە توڵی ئاسن لەلایەن باوکییەوە لێیدراوە و کوژرا.
دۆسیەی تاوانەکە کراوەتەوە و باوکی ژنەکە دەستگیرکراوە.
ماوەی چوار دەیەیە لە ئێران ڕێژەی توندوتیژی زیادیکردووە، یاساناسان ئاماژە بەوەدەکەن لاوازی یاساکانی ڕژێمی ئێران هۆکاری زیادبوونی کوشتن بە ناوی شەرەفە و حکومەت هاوکاری زیادبوونی کوشتنەکانی ژنانە.