ڕۆژنامەنووسە ئەوروپییەکانی لە شەنگال دەستگیرکرابوون، گەڕانەوە وڵاتەکەیان
ڕۆژنامەوانان مارلین فۆرستەری ئەڵمانی و ماتیچ کاڤیچی سلۆڤیی کە بۆ جەژنی چوارشەممە سوری ئێزدییەکان لە شەنگال بوون، لەلایەن سوپای عێراقەوە دەستگیرکرابوون، دوای ئازاد کردنیان گەڕاونەتەوە بۆ وڵاتەکانیان.

ناوەندی هەواڵ
٢٠ی نیسان هاوکات لەگەڵ هێرشکردنە سەر شەنگال لەلایەن سوپای عیراقەوە، دوو ڕۆژنامەنووس بە ناوەکانی مارلین فۆرستەری ئەڵمانی و ماتیچ کاڤیچی سلۆڤیی لەلایەن سوپای عێراقەوە لە خاڵێکی پشکنین دەستگیرکران و گواستراونەتەوە بۆ موسڵ و دواتر بۆ بەغدا.
بۆ ئازادکردنی ئەو ڕۆژنامەنووسانە کەمپەینێکی ٥٠ هەزار واژۆی دەستیپێکرد و وەزارەتی کاری دەرەوەی ئەڵمانیا هەوڵی ئازادکردنی ئەو ڕۆژنامەنووسانەی دا، دەستپێشخەری ئازادی بۆ مارلین و ماتیچ، کە هەڵسوڕێنەری کەمپەینی ئازادی ئەو ڕۆژنامەنووسانەیە، ڕایگەیاند، کە فۆرستەر و کاڤیچ پاش دیپۆرت کردنەوە گەڕاونەتەوە بۆ وڵاتەکانیان.