باکوری کوردستان، دایکان داوای مافی ڕۆڵەکانیان دەکەن
ئێشکگری دادپەروەری ئەمینە شەنیاشار ماوەی ٣٨٣ ڕۆژە بەردەوامە و کەسوکاری بێشەروشوێنانیش بۆ جاری ٦٨٥ ڕۆژە پێکەوە کۆدەبنەوە و داوای چارەنووسی ڕۆڵە بێسەروشوێنەکانیان دەکەن.
ڕەحا- ئێشكگری دادپەروەری ئەمینە شەنیاشار، کە لە ١٤ی حوزەیرانی ٢٠١٨ بەهۆی هێرشی ئاکەپەییەکانەوە هاوژینەکەی و دوو کوڕی کوژران، لەگەڵ فەرید شەنیاشاری کوڕیدا ماوەی ٣٨٣ ڕۆژە لەبەردەم داگای ڕەحا بەردەوامە، بەهۆی کۆتایی هەفتە و نەبوونی دادگاوە ئێشکگرییەکەی لە ماڵەکەی خۆیان لە پێرسوس بەردەوام پێدەدات.
بنەماڵەی شەنیاشار لەسەر هەژماری میدیایی تویتەرەکەیان ناوی وەزارەتی دادیان هێناوە و دەڵێن، "ئێمە هەڵوێستی سەربەخۆیی و بێلایەنی لە کەیسە سیاسییەکاندا دەبینین، ئێمە دەبینین ویژدانی ئەو کەسانەی کە دادپەروەییان هێنایە بوون، نەماوە، سووربوونی دایکان ئەو دادپەروەرییە دەهێنێتە دی".
ئامەد- کەسوکاری بێسەروشوێنان و بەڕێوەبەرانی کۆمەڵەی مافی مرۆڤ لقی ئامەد بۆ جاری ٦٨٥ەم جار لە بەردەم پارکی کۆشویلو کۆبوونەوەی پرسیاریان لە چارەنووسی بیسەروشوێنان کرد و داوایان کرد بکوژەکان بدۆزرێنەوە و سزا بدرێن.
لە چالاکی ئەم هەفتەیەدا نوێنەرانی ڕێکخراوەکانی کۆمەڵی مەدەنیش بەشدارییان کرد و وێنەی بێسەروشوێنان بەرزکردەوە و لە چارەنووسی عەلی مولدرییان پرسی کە بەر لە ٢٨ ساڵ و لە ١ی کانوونی دووەمی ١٩٩٤ لە ناوچەی سلۆپی سەر بە شرناخ دیارنەماوە.
ت.پ