بەهارە هیدایەت، بەهۆی تێکچوونی تەندروستییەوە نەشتەرگەری بۆ ئەنجامدرا

بەهارە هیدایەت، زیندانی سیاسی لە زیندانی ئەوین، نەشتەرگەری بۆ ئەنجامدرا.

ناوەندی هەواڵ

 

ئەمڕۆ بەهارە هیدایەت، چالاکوان و زیندانی سیاسی نەشتەرگەری بۆ ئەنجامدرا، ئەمەش لە پاش ئەوەی بەهۆی نەخۆشییەوە ڕەوانەی نەخۆشخانە دەکرێت، لە پاش نەشتەرگەریەکەی بڕیاری ١٠ ڕۆژ مانەوەی لە نەخۆشخانە پێدرا.

 

بەهارە هیدایەت، ساڵی ڕابردوو لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە لە ماڵی یەکێک لە هاوڕێکانی دەستگیرکرا و لە مانگی تشرینی دووەمی هەمان ساڵدا گواسترایەوە بۆ بەشی ژنانی زیندانی ئەوین لە تاران، دواتر دۆسیەیەکی نوێ لە دژ کرایەوە و بە تۆمەتی تێکدانی کۆمەڵگە و هاوکاری دژ بە ئاسایشی نەتەوەیی سزای چوار ساڵ زیندانی بەسەردا سەپێندرا.

 

هەروەها بەهۆی ناڕەزایەتییەکانی ساڵی ٢٠١٨دا دادگای تاران حوکمی چوار ساڵ و هه شت مانگ زیندانی، دوو ساڵ دوورخستنەوه له ئەندامێتی گرووپه سیاسی و کۆمەڵایەتییەکان، سێ مانگ خزمەتکردن له نۆرینگەی به ساڵاچووانی بۆ دەرکرد، ئەم حوکمەش لەلایەن دادگای تێهەڵچوونەوە پشتڕاستکرایەوە.