لە شاری دێرەزۆر تەرمی ئەندامێکی ڕاگەیاندنی کۆمیتەی ژنان دۆزرایەوە
تەرمی ئەندامی ڕاگەیاندنی کۆمیتەی ژنان، مەنال ساڵح ئەلمەزالی دۆزرایەوە کە لە ماڵێکی چۆڵدا بووە.
ناوەندی هەواڵ
بەپێی زانیارییەكانی ئاژانسی هاوار، مەنال ساڵح ئەلمەزالی تەمەن ٢٢ ساڵ كە ئەندامی ڕاگەیاندنی لیژنەی ژنان بوو لە ئەنجومەنی مەدەنی دێرەزۆر، کوژراوە و دانیشتوانی شاری دیرەزۆر تەرمی مەنالیان لە ماڵێکی چۆڵکراودا لە نزیک کەمپی شارۆچکەی محیمیده لە ڕۆژئاوای دێرەزۆر دۆزییەوە.
مەنال ساڵح ئەلمەزال، خەڵکی گوندی جەوالی سەر بە دێرەزۆرە، بەهۆی فشارەکانی دەسەڵاتی حکومەتی دیمەشق ناچاری ئاوارەبوون بەرەو دێرەزۆر بووە، دوای کوشتنی مەنال هێزهكانی ئاسایشی ناوخۆ دهستیان به لێكۆڵینهوه كردووه.