ئەو حوکمەی لەسەر ئایسل توغلوک دەرچوو دواخرا

داواکاری گشتی کۆجایلی، بە هۆی هۆکاری تەندروستی جێبەجێکردنی سزای ١٠ ساڵ زیندانیکردنی ئایسل توغلوکی بۆ ماوەی ساڵێک دواخست.

ناوەندی هەواڵ

 

بڕیار درا کە جێبەجێکردنی حوکمی زیندانی ئایسەل توغلوک سیاسەتمەداری کورد کە بەهۆی نەخۆشی بیرچوونەوە و بارودۆخی زیندان ناتوانێت لە زیندان بمێنێتەوە بۆ ماوەی ساڵێک دوابخرێت.

 

سێهەمین دەستەی شارەزایی دامەزراوەی پزیشکی دادوەری-ATK لە ٢٢ی ئایاردا ڕاپۆرتێکی پێشکەش بە داواکاری گشتی کۆجایلی کرد و ڕایگەیاند کە ئایسل توغلوک نەخۆشێکی بیرچوونەوەیە لە ئەنجامی پشکنینی پزیشکی و ڕاپۆرتێک کە "ناتوانێت بە تەنیا بژی".

 

لە چوارچێوەی ئەو ڕاپۆرتەدا بڕیار درا کە جێبەجێکردنی ئەو حوکمە ١٠ ساڵ زیندانییەی کە بە هۆی "ئەندامێتی ڕێکخراوەکە" بە ئایسل توغلووک دراوە، بۆ ماوەی ساڵێک دوابخرێت.