ژنێکی توێژەر خەڵات دەکرێت
چالاکترین توێژەری ژن لەسەر ئاستی کوردستان و عێراق خەڵات دەکرێت.

ناوەندی هەواڵ
لە شەشەمین سیمپۆزییەمی پەیپەرە نایابەکاندا چالاکترین توێژەری ژن لەسەر ئاستی کوردستان و عێراق بۆ یەکەم جار خەڵات دەکرێت.
لەم بۆنەدا لە دوای پرۆسەی جیاکردنەوە و پلەبەندی کردنی توێژینەوەکان کە لە ڕێگەی چەند پێوەرێکی زانستییەوە لەلایەن ڕێکخراوی کەیساین ئەنجام دراوە، چالاکترین توێژەری ژن دیاریدەکرێت.
جێگەی ئاماژە پێدانە ئەم بۆنە زانستییە لە لایەن ڕێکخراوی کەیساین و زانکۆی سلێمانی ڕیکدەخرێت، لە بەرواری ١٧ ئاب ٢٠٢٣ لە زانکۆی سلێمانی ئەنجام دەدرێت.