زیاتر لە ١٠٠ سینەماکاری ئێرانی یاسای حیجابی ناچارییان شەرمەزار کرد
زیاتر لە ١٠٠ سینەماکاری ئێرانی و دەیان ڕێکخراو و چالاکوانیی مافی منداڵان ناڕەزایەتیان بەرامبەر بە یاسای "حیجاب و پاکیزەیی" دەربڕی و ڕایانگەیاند، ئەمە ڕاگەیاندنی شەڕی تەواوە بەرامبەر بە گەلی ئێران.
ناوەندی هەواڵ
زیاتر لە ١٠٠ سینەماکاری ئێرانی و دەیان ڕێکخراو و چالاکوانی مافی منداڵان لە بەیاننامەیەکدا ناڕەزایەتییان دژی یاسای "حیجاب و پاکیزەیی" دەربڕی و یەکێک لە واژۆکارانی بەیاننامەکە، بە ناوی ئاناهیتا هیمەتی، لە چالاکیەکی ناڕەزایەتیدا، قژی خۆی تاشی و نووسیویەتی: بۆ ئەوەی کەس گوناهێک نەکات و بەهۆی منەوە نەگاتە دۆزەخ و تێگەیشتن.
ماڵی سینەما، ماڵی شانۆ و ماڵی مۆسیقای ئێران لە بەیاننامەکەدا یاسای "حیجاب و پاکیزەیی"ی بە "زەلیلکەر" و وەک "راگەیاندنی شەڕی تەواو لە دژی گەلی ئێران" کە دەبێتە هۆی "دابەشبوون" لەناو خەڵکدا پێناسە کرد.
هەروەها ئەو سزایانەی لەم یاسایەدا دانراون، کە "تەنانەت منداڵانیش دەگرێتەوە"، بە نموونەیەکی ڕوونی پێشێلکردنی مافەکانی ژنان و پێچەوانەی بنەماکانی مافی مرۆڤیان دانرا و بە جەختکردنەوە لەسەر "جۆرەکانی گەندەڵی و ناکارامەیی" لە ناوخۆی ئێران، ئەوان ڕووبەڕووی ئەو کەسانە بوونەتەوە کە "کێشەی ئابووری و زیانەکانی ژینگە و شەڕی ناوچەیی"یان هەبووە و پرسیاری هۆکاری دەرکردنی ئەو یاسایەیان لە ئامادەکارانی یاساکە کرد.
جەختیشیان کردەوە کە ئەم یاسایە "هەرگیز لەلایەن خەڵکەوە بۆ جێبەجێکردن قبوڵ ناکرێت"، لە نێوان واژۆکارانی ئەم بەیاننامەیەدا، ڕەخشان بەنی ئیعتماد، پانتیا بەهرام، ئازادە بێزارگیتی، هانی توسلی، مانیجە حیکمەت، کەتایۆن ڕیاحی، لیلا فەرهادپوور و چەندین کەسایەتی دیکە هەن، هەر لەو پێوەندییەدا، ئاناهیتا هیمەتی، ئەکتەری ناسراوی سینەما و تەلەفزیۆنی ئێران، لە پەیجی تایبەتی خۆی لە ئینستاگرام وێنەیەکی خۆی بە قژی تاشراوەوە بڵاو کردەوە و نووسیویەتی: ڕاستگۆیانە، ناتوانم لە قژی خۆم تێر بم. چووم و بە ئامێرێک تاشیم، بۆ ئەوەی کەس بەهۆی منەوە گوناهـ نەکات و نەگاتە دۆزە، داوا لە هەموو خوشک و براکانم دەکەم وەک سەرێکی سەرڕووتاوی ناشرین سەیرم بکەن.
هەروەها دەیان ڕێکخراو و چالاکوانی مافی منداڵان وەڵامی یاسای "حیجاب و پاکیزەیی"یان داوەتەوە، کە "تاوانبارکردنی نوێ بۆ منداڵانی تەمەن ٩ بۆ ١٨ ساڵ" لەخۆدەگرێت و ڕایانگەیاندووە کە یاسای ئاماژەپێکراو لەگەڵ "بەرژەوەندی منداڵان بە تاوانبارکردنی منداڵەکان" ناکۆکییەکی ڕوونە.
لە بەیاننامەیەکی هاوبەشدا ٤٠ دامەزراوە و چالاکوانی بواری منداڵان جەختیان لەوە کردووەتەوە کە "دوو گوشار لەسەر منداڵان و توندکردنەوەی سیستەمی ئاسایش و چاودێری پۆلیس" بەهێزکردنی "توندوتیژیی پێکهاتەیی دژی منداڵان" بە ئاماژەدان بە کێشەکانی منداڵان وەک وازهێنان لە خوێندن قوتابخانە، خۆکوشتن، و دەستدرێژیکردنە سەر منداڵان دەبێت.
کۆمەڵەی درەختی بچووکی ژیان، کۆمەڵەی بەرگری لە منداڵانی کار و شەقام، کۆمەڵەی یارمەتیدانی منداڵانی مەترسیدار، کۆمەڵەی توێژینەوەی پەروەردەیی داینامیکی و لیژنەی مافی منداڵانی سکۆدا (سەندیکای نیشتمانیی سەندیکاکانی پارێزەران) لە واژۆکارانی ئەم بەیاننامەیەن.
پێشتر هەرسێ دامەزراوەی فەرهەنگی ئێران بەیاننامەیەکیان بڵاوکردەوە و ئەم یاسایەیان بە "دژە نەتەوەیی و دابەشکەر" ناوبرد و خوازیاری هەڵوەشاندنەوەی ئەو یاسایە بوون.
یاسای بەناو "حیجاب و پاکیزەیی" بە ئامانجی زیادکردن و درێژەدان بە فشارەکان لەسەر ژنان و تۆڵەسەندنەوە لێیان و تۆڵەسەندنەوە لە ڕاپەڕینی شۆڕشگێڕانەی "ژن ژیان ئازادی" پەسەند کراوە.