پەرتوکی "ڕەنگی مۆری سیاسەتی کوردی" قەدەغە کرا
دادگای تاوانە قورسەکانی چوارەمی ئیزمیر پەرتوکی "ڕەنگی مۆری سیاسەتی کوردی"ی لە نووسینی سیاسەتمەدار گوڵتان کشاناکی قەدەغە کرد.
ناوەندی هەواڵ
دادگای تاوانە قورسەکانی چوارەمی ئیزمیر، لەسەر داوای سەرۆکی داواکاری گشتیی ئیزمیر، بڕیاری قەدەغەکردن و کۆکردنەوەی پەرتوکەکانی "کچانی کۆبانێ" و "ڕەنگی مۆری سیاسەتی کوردی" دەرکرد.
ئەم دوو پەرتوکە هاوکاتی دەستبەسەرکردنی هاوسەرۆکی پێشووی هەدەپەی ئەزمیر، بێرنا چەلیک، لە ٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣، داواکاری قەدەغەکردنی بۆ دادگای چوارەمی تاوانەکانی ئیزمیر بەرز دەکرێتەوە و دواتر دادگا داوای داواکاری گشتیی قبوڵ کرد و بڕیاری قەدەغەکردنی ئەو بەراوردکردنەی لەسەر هەردوو پەرتوکەکە دانا.
ڕۆژنامەنووس و نووسەری ئەمریکی گەیڵ تزێماچ لێمۆن پەرتوکی "کچانی کۆبانێ"ی نووسیوە و باس لە بەرخۆدانی ژنانی کورد لە دژی داعش دەکات.
هەروەها سیاسەتمەدار گوڵتان کشاناک پەرتوکەی "ڕەنگی مۆری سیاسەتی کوردی"ی لەسەر ئەو ژنانە نووسیوە کە لە ئەنجامی خەباتی سیاسی کورد دەستبەسەر کراون و باس لە سیاسەت و خەباتی ژنانی سیاسی کورد دەکات لە باکووری کوردستان