پاڵەوانێتی میامی، ئارینا سابالینکا و کوکو غوف سەرکەوتن بۆ قۆناغی سێیەم

ئارینا سابالینکا یاریزانی بیلاروسی و کوکو غوفی ئەمریکی سەرکەوتنیان بۆ قۆناغی سێیەمی پاڵەوانێتییە هەزار خاڵییەکان لە میامی بەدەستهێنا.

ناوەندی هەواڵ

 

دوێنێ، ئارینا سابالینکای بیلاروسی، کە پلەی دووەمی جیهانە، توانی سەرکەوێت بۆ قۆناغی سێیەمی پاڵەوانێتی میامی کە هەزار خاڵی تێدابوو، دوای ئەوەی لە پاولا بادۆسای ئیسپانی بردەوە.

 

یارییەکە بەهۆی باران بارینەوە بۆ ماوەی شەش کاتژمێر دواخرا، ئارینا سابالینکای بیلاروسی تەمەن ٢٥ ساڵ توانی بە ئەنجامی (٤-٦)، (٣-٦) لە هاوڕێ نزیکەکەی پاولا بادۆسا بباتەوە.

 

ئارینا سابالێنکا، کە لەسەرەتای ئەمساڵدا بۆ دووەمجار لەسەریەک نازناوی پاڵەوانێتی ئوسترالیای کراوەی بەدەستهێنا، یارییەکە بە هێواشی دەستیپێکرد و توانی لە کۆمەڵەی یەکەمدا بە ئەنجامی ٣-٤ بەرامبەرەکەی بشکێنێت.

 

دوای کۆتاییهاتنی یارییەکە، پاولا بادۆسا ئاماژەی بەوەدا کە سەری سوڕنابێت لەو شێوازەی کە ئارینا سابالێنکا تەرکیزی خۆی پاراست و ئاستێکی نایابی پێشکەشکرد، ئاماژەی بەوەشکرد، ئەو ژنێکی زۆر بەهێزە، خاوەن کەسایەتییەکی بەهێزە، وتی: من لە دەرەوەی یاریگا دەیناسم بۆیە بە هیچ شێوەیەک سەرم نەسوڕماوە.

 

لەلایەکی دیکەوە، کۆکۆ گاوفی ئەمریکی کە پلەی سێیەمی بەدەستهێناوە، لە سەرکەوتن بۆ قۆناغی سێیەم، ڕووبەڕووی هیچ کێشەیەک نەبووەوە، لە ماوەی کاتژمێرێک و ١٦ خولەکدا بە ئاسانی لە نادیە پۆدۆرۆسکای ئەرجەنتینی سەرکەوتنی بەدەستهێنا.