کەشتی بنەوشەیی گەیشتە سەمسور

کەشتی بنەوشەیی کە لە ئەستەنبوڵەوە بە ناوی هاوپشتی فێمینیست بۆ کارەسات و کۆکردنەوەی پێداویستییەکانی ژنانی قوربانی بوومەلەرزەکە ئامادەکرابوو، گەیشتە شاری سەمسور.

سەمسور

 

بزووتنەوەی ژنانی ئازاد-یەژەئە، ئەنجومەنی  ژنانی پارتی دیموکراتی گەلان-هەدەپە و ژنانی فێمینیست بە ناوی "پشتیوانی فێمینیست بۆ کارەسات" لە ئەستەنبوڵەوە هاتنە سەمسور و لەگەڵ ژنانی قوربانی بوومەلەرزەکە کۆبوونەوە، لیستی پێداویستییەکانیان ئامادەکردبوو و بە کەشتی بنەوشەیی گەیاندیانە سەمسور.

 

لە ماوەی ڕابردوودا ژنان لە زۆرێک لە گەڕەکەکانی شاری سێمسور سەردانی لێقەوماوانی بوومەلەرزەیان کرد، ١١ کەسی پلاتفۆڕمەکە چوونە ناوچەکانی فاتیحە و سەردانی چادرەکانیان کرد، لەگەڵ ژناندا کۆبوونەوە و لیستی پێداویستییەکانیان ئامادە کرد، جلی ژێرەوە و پاد و پێداویستی منداڵان و دایبی و چاکەی و نەعل و ئامێری پاککردنەوەیان لە کەشتیەکەدا کۆکردەوە.

 

بەرەبەیانی ئەمڕۆ کەشتی بنەوشەیی گەیشتە ناو شاری سەمسور و ژنانی خۆبەخش سەردانی چادرەکان دەکەن و ئەو پێداویستیانەی دیارییان کردووە بەسەر خاوەنەکانیاندا دابەش دەکەن.