ڕەوشی تەندروستی ئایسەل توغلوک لە خراپیدایە

ژنانی پەرلەمانتاری هەدەپە کە سەردانی سیاسەتمەداری کورد ئایسەل توغلوکیان لە زیندانی کاندێرا کرد، ئاماژەیان بەوەکرد کە ڕەوشی تەندروستی ئایسەل توغلوک زیاتر تێکچووە و لە خراپیدایە.

ناوەندی هەواڵ

 

مەڕال دانش بێشتاش، سەرۆکی فراکسیۆنی هەدەپە و دیرایەت دیلان تاشدەمیر، پەرلەمانتاری هەدەپەی ئاگری دوێنێ ١٧ی تشرینی یەکەم لە زیندانی ژمارە یەکی کاندێرا سەردانی سیاسەتمەدار ئایسەل توغلوکیان کرد، مەڕال دانش بێشتاش دوای سەردانەکە لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکاندا لە پەیجی فەرمی خۆیەوە نووسینێکی کورتی بڵاوکردەوە و ئاماژەی بەوەکرد کە دۆخی تەندروستی توغلوک زۆر خراپە.

 

لێدوانەکەی مەڕال دانش بێشتاش بەم شێوەیەیە: "من و دیلان دیرایەت، پەرلەمانتاری ئاگری سەردانی زیندانی کاندێرامان کرد، چاومان بە بەڕێز ئایسەل توغلوک کەوت. بەداخەوە بینیمان کە دۆخی توغلوک زۆر خراپە، دەزانرێت کە تەندروستی ئایسەل توغلوک چۆنە بۆچی لە زینداندایە؟ ئەم هەموو پێداگیریە بۆچیە؟".

 

لە کۆتایی نووسینەکەیدا مەڕاڵ دانش ئەم هاشتاگەی #AyselTuğlukİçinAdaletی بڵاوکردووەتەوە.