دادگا دەیەوێت بە زۆر سزا بەسەر ڕۆژنامەنووسێکدا بسەپێنێت
نوسینگەی داواکاری گشتی دەوڵەتی تورکیا داوای کرد کە ڕۆژنامەنووس نورجان یاڵچین سزای زیندانی بەسەردا بسەپێنرێت.
![](https://jinhaagency.com/uploads/so/articles/2022/05/20220518-20220517-fdsfdsfdsfsd-jpg8cb4ff-image-jpgf2b580-image.jpg)
ناوەندی هەواڵ
ڕۆژنامەنووس نورجان یاڵچین بە بیانووی دروستکردنی هەواڵ لەسەر دۆخی ژنان لە ساڵی ٢٠١٥ کاتی هێرش بۆ سەر سوری ئامەد، و بە تۆمەتی "یارمەتیدانی ئەنقەست بۆ ڕێکخراو" دۆسیەی لەسەر ئامادەکرابوو، یەکەم دانیشتنی دۆسیەکە لە چوارەمین دادگای باڵای تاوانەکانی ئامەد بەڕێوەچوو.
ئەو ڕۆژنامەنووسە ئاماژەی بەوەدا لە ساڵی ٢٠١٥ و ئامادەکردنی ڕاپۆرتەکەدا، کامێراوانی ئاژانسی ژنها بووە و لەبەر دروستکردنی ڕاپۆرت چووەتە سوری ئامەد، لە بەرامبەردا دادگا داوایکرد بە تۆمەتی "یارمەتیدانی ئەنقەست بۆ ڕێکخراو" سزا بدرێت.
دادگا دانیشتنی دۆسیەکەی بۆ ٥ی تەمموز دواخست.