شەهبا، ڕێکخستنی کۆنگرەی ستار بە ڕێپێوانێک هێرشی داگیرکەریان شەرمەزار کرد
بۆ شەرمەزارکردنی هێرشی سەر هەرێمەکانی باشوری کوردستان، ڕێکخستنی کۆنگرەی ستاری هەرێمی عەفرین ڕێپێوانێکی جەماوەریی ڕێکخست.
شەهبا
ڕێکخستنی کۆنگرەی ستاری هەرێمی عەفرین بۆ شەرمەزارکردنی هێرشە داگیرکارییەکانی سەر هەرێمەکانی باشوری کوردستان و خیانەتی پارتی دیموکراتی کوردستان-پەدەکە ڕێپێوانێکیان بە دروشمی "بەرخۆدانی گەل و گەریلا خیانەتی پەدەکە تێکدەشكێنێت"، ڕێکخست.
لە ڕێپێوانەکەدا هەموو دەزگا و دامەزراوەکانی خۆبەڕێوەبەری و دانیشتوانی عەفرین و شەهبا ئامادەبوون و دروشمەکانی "بمرن خیانەت"، "بژی بەرخۆدانی گەریلا" و "شەهید نامرن" وترانەوە، وەحیدە خەلیل، ئەندامی ئەنجومەنی ژنانی پارتی یەکێتی دیموکراتی-پەیەدە وتارێکی پێشکەشکرد و ئاماژەی بەوەدا هیچ هێز و دەسەڵات و دەوڵەتێک ناتوانێت ئیرادەی گەلی کورد کە بە فەلسەفەی ڕێبەر ئاپۆ پەروەردە کراون، تێکبشکێنێت، ئێمە هەرگیز خیانەتی پەدەکە قبوڵ ناکەین لە سەرەتای ئەم شۆڕشەوە تا ئەم ساتە هێرش بە پشتیوانی خیانەتکاران بەردەوامە".
لە کۆتایدا وەحیدە خەلیل، وتی: نابێت کەس بە بنەماڵەی بارزانی بڵێت کە کوردن، چونکە ئەگەر کورد بوایە هاوکاری دەوڵەتی داگیرکاری تورکیایان نەدەکرد".