لە سلێمانی و هەڵەبجە بوومەلەرزە ڕوویدا
بوومەلەرزەیەک بە گوڕی ٤.٨ پلەی ڕێختەر لە پارێزگای سلێمانی و هەڵەبجە ڕوویدا و لە بەشێک لە ناوچەکانی دیکەش هەستی پێکراوە.

ناوەندی هەواڵ
لە نزیک کاتژمێر ٩:٣٣ دەقیقەی ئەمشەو بوومەلەرزەیەک بە گوڕی ٤.٨ پلەی ڕێختەر لە پارێزگای سلێمانی و هەڵەبجە ڕوویدا و دوو بوومەلەرزەش بە دوای یەکدا لە شارۆچکەی پێنجوێن هەستی پێکراوە
.
هاوڵاتییان لە سلێمانی، هەڵەبجە، کەلار، پێنجوێن، خورماڵ و دووکان و چەند ناوچەیەکی دیکەش هەستیان بە بوومەلەرزە کردووە.