لە هەرێمی کوردستانەوە هاوکارییەکان گەیشتە ڕۆژئاوای کوردستان

هاوکارییەکانی کە لە شاری سلێمانی بۆ زیانلێکەوتووانی بوومەلەرزەکە کۆکرابوویەوە گەیشتە شەهبا لە ڕۆژئاوای کوردستان.

ناوەندی هەواڵ

 

هاوکارییەکانی کە لە شاری سلێمانی بۆ زیانلێکەوتووانی بوومەلەرزەکە کۆکرابوویەوە پاش ٥ ڕۆژ لە ڕاگرتنیان گەیشتە شەهبا لە ڕۆژئاوای کوردستان.

 

ئەو هاوکارییانەی کە لەلایەن خەڵکی شاری سلێمانییەوە بۆ زیانلێکەوتووانی بوومەلەرزەکە کۆکرابوویەوە لە بازگەکانی حکومەتی سووریا ڕاگیرابوو، پاش ٥ ڕۆژ لە ڕاگرتنیان گەیشتە کانتۆنی گەمارۆدراوی شەهبا لە ڕۆژئاوای کوردستان.

 

هاوکارییەکان کە لەلایەن خەڵکی شاری سلێمانییەوە کۆکرابوویەوە پێکهاتبوو لە شیری منداڵ و پێداویستی پزیشکی و کەلوپەلی جیاوازی دیکە.

 

مانگی سووری کورد بە هاوکاری بۆردی کاروباری کۆمەڵایەتیی کانتۆنی شەهبا یارمەتییەکانی وەرگرتووە و بەسەر کۆچبەرانی زیانلێکەوتووی بوومەلەرزەکەدا دابەشی دەکات.