سپێدە قالیان سزای زیندانی بەسەپێندرا
سپێە قالیان سزای ٢ ساڵ زیندانی بەسەردا سەپێندرا و پەیوەندیکردن بە گرووپە سیاسی-کۆمەڵایەتییەکان و سزای زیادەشی بەسەردا سەپێندرا.

ناوەندی هەواڵ
سپێدە قالیان، چالاکوانی مەدەنی و زیندانی سیاسی پێشوو، سزای زیندانی و سزای دیکەشی بەسەردا سەپێنراوە.
بە پێی ڕاپۆرتە بڵاوکراوەکان، ناوبراو بە ٢ ساڵ زیندان، قەدەغەکردنی ئەندامێتی لە گرووپە کۆمەڵایەتی-سیاسییەکان، قەدەغەکردنی بەکارهێنانی مۆبایلی زیرەک، قەدەغەکردنی مانەوە لە تاران و پارێزگاکانی دراوسێ بۆ ماوەی ٢ ساڵ بەسەردا سەپێنراوە.
پێشتر ناوبراو لە ١٥ی ئادار لە زیندان ئازاد کرابوو، دوای ئەوەی نزیکەی ٥ ساڵ زیندانی لە زیندانەکانی ئێراندا بەرگە گرت، بەڵام دوای ماوەیەکی کەم لە ئازادکردنی و لە ڕێگای ماڵەوە، جارێکی دیکە دەستبەسەر کرایەوە.