بەرزبوونەوەی نرخی خانووبەرە، سەختکردنی دۆخی کرێنشینان لە ئێران

یەکێک لە ژنە کرێچیەکان دەڵێت: کاتێک حکومەت گرنگیمان پێنادات، دەبێت ڕێز لە یەکتر بگرین و مرۆڤ بین.

هیماراد

 

سنە- کرێنشینی بۆ بەشێکی زۆری کۆمەڵگە بووەتە کێشەیەکی گەورە، بەرزبوونەوەی ڕێژەی هەڵاوسانی نرخی خانووبەرە دۆخی کرێنشینانی سەختکردووە و هیچیان نەماوە، لە ئێران بە سەلامەتی ناژین و فشاری نەبوونی ماڵ و پەناگە بۆ خۆیان و منداڵەکانیان پێدەچێت حەتمی بێت وە خاوەندارێتی خانوو بووەتە خەون.

 

"ڕژێمی ئێران هێندە فشاری خستووەتە سەر خەڵک کە مرۆڤایەتی لە ئێراندا نامێنێت"

یەکێک لەو ژنانەی کە ناوی پ.ر بە دڵێکی پڕ لەم بابەتە و ئەزموونی دە ساڵەی وەک کرێچی هەیە، بە ئاژانسی هەواڵەکەمان دەڵێت: " من دوو منداڵم هەیە و ئیشەکەم ماڵەوەیە و تاکە سەرچاوەی داهاتمان کاری هاوسەرەکەمە، بەم داهاتەش دەبێت پارەی قوتابخانە و تێچووی ژیانی منداڵەکانمان بدەین، چۆن دەتوانین پاشەکەوت بکەین و پارەی گرێبەستی خانووبەرە بەم مەرجانە بدەین لە کاتێکدا گرێبەستی خانووبەرە و کرێ ساڵانە چەند هێندە زیاد دەکات، کرێچییەکان لە سەختترین بارودۆخدان و لە ڕاستیدا گەیشتوونەتە کۆتایی هێڵەکە."

 

"دەتوانم بە زۆر خانوویەک بدۆزمەوە لە گەڕەکێکی گونجاودا کە خەمی ئەوەم نەبێت منداڵەکانم ئالوودەبن"

پ.ر سەبارەت بە نرخی خانووبەرە و کرێ دەڵێت: " لە ئێستادا دەبێت بە تێکڕا ٢٠٠ بۆ ٣٠٠ ملیۆن تومەن بۆ گرێبەستی خانووبەرە تەرخان بکرێت، بۆ کرێش دەبێت مانگانە ٤ بۆ ٥ ملیۆن بدرێت و یەکەم پرسیار کە لە کرێچی دەکرێت ئەوەیە، چ کارێکت هەیە؟

وتیشی: "دەبێت دڵنیابن لەوەی فەرمانبەری یان مووچەی مانگانەت هەیە، ئەگینا خانووت بەکرێ پێنایەن، ئەم نرخانە لە شاری سنە یەکسانە بە تاران کە پایتەختە، لە کاتێکدا من دەتوانم خانوویەک لە گەڕەکێکی گونجاودا بدۆزمەوە بەبێ ئەوەی لە خەمی ئەوە بم کە منداڵەکانم ئالوودەببن."

 

"گرێبەستەکان لە ساڵێکەوە گۆڕدراون بۆ شەش مانگ"

وەک کرێچییەک گلەیی لە بەرواری گرێبەستەکانیش دەکات و دەڵێت: "لەم دواییانەدا خاوەن خانووەکان گرێبەستەکانیان لە ساڵێکەوە گۆڕیوە بۆ شەش مانگ، ئەمەش مانای ئەوەیە بۆ ئەوەی لەگەڵ ئەو شوێنە نوێیە ڕاهاتن و نیشتەجێبین، دەبێت یەکسەر بەدوای خانوویەکی تردا بگەڕێین و ئەمەش مەحاڵە، ڕژێمی ئێران شتێکی بە خەڵک کردووە کە مرۆڤایەتی بە تەواوی لەدەست داوە."

 

دەڵێت: "من ئامادەم لە خێمەیەکدا بژیم، بەڵام چیتر پەیوەندیم لەگەڵ خاوەن خانوودا نابێت، گواستنەوە تێچووی زۆری دەبێت، دەبێت کرێکار بەکرێ بگرین بۆ یارمەتی و پارەی بارهەڵگرەکان بدەین."

 

"ئەگەر حکومەت گرنگی بە خەڵک نادات با ئاگاداری یەکتر بین"

لە کۆتاییدا دەڵێت: "من ویژدانی خەڵک بە هۆکاری ئەم هەلومەرجانە دەزانم، پاشان حکومەت و دەمەوێت دەنگی من بگاتە هەموو ئێران یان تەنانەت هەموو جیهان تا هەمووان بزانن دۆخی کرێنشینان لە ئێران چۆنە و دەبێت بڵێم کە ئەگەر حکومەت بیر لە خەڵک نەکاتەوە، ئەوا پێویستە ئێمە بیر لە خۆمان بکەینەوە و مرۆڤ بین، لەم دە ساڵەدا خاوەن ماڵێک نەبووە ڕێز لە بارودۆخی ئێمە بگرێت، بەڵام دەیانەوێت فشارە ئابوورییەکانیان لەگەڵ ئێمەی کرێچی قەرەبوو بکەنەوە و لە کۆتاییدا تەنها دەڵێم مرۆڤ بن."