"گەل لە سندوقەکانی دەنگدان باشترین وەڵام دەداتەوە"

پەرلەمانتاری هەدەپە لە ڕەحا عایشە سوروجو ڕایگەیاند، ژمارەی ئەو کەسانەی دوای بوومەلەرزەکە گیانیان لەدەستداوە هێشتا دیاری نەکراوە و ئەوانەی گیانیان لەدەستداوە وەک "زیندوو" نیشاندراون، داوای لە خەڵک کرد تۆمارەکانیان سەبارەت بە هەڵبژاردنەکان بپشکنن.

مەدینە مامەدئۆغلو

 

سەمسور- هەرچەندە داتا فەرمییەکانی دوای بوومەلەرزەکە ژمارەی ئەو کەسانەی کە گیانیان لەدەستداوە لە دەوروبەری ٥٠ هەزار کەس دادەنێت، بەڵام ئەو هاوڵاتیانەی کە لە ناوچەی بوومەلەرزەکە نیشتەجێن و خۆبەخشی کار دەکەن ڕایانگەیاندووە کە ڕاستییەکە بەو شێوەیە نییە و ژمارەی مردووەکان زۆر لەوە زیاترە.

 

وەک زۆرێک لە شارەکان دیار نییە لە سەمسور چەند کەس گیانیان لەدەستداوە، لەو شارەی کە بە وتەی هەندێک زیاتر لە ٣٠ هەزار کەس گیانیان لەدەستداوە، لە ماوەی یەک مانگدا ٤ گۆڕستانی نوێی تیادا دروستکراون، دۆخی شارەکە کە ٤ هەزار کەسی زیندوو وەک "مردوو" و مردووەکانیش وەک "زیندوو" لە سیستەمەکەدا پیشان دەدرێن، وەک ئامادەکاری بۆ هەڵبژاردن لێکدەدرێتەوە.

 

زیندووەکان وەک مردوو نیشان دەدرا، مردووەکانیش وەک زیندوو!

لەو شارەی کە چوار هەزار کەسی زیندوو لەلایەن فەرمانگەی دانیشتووانەوە وەک مردوو ناوزەد کراون، دەسەڵاتداران "هێڵێکی سیستماتیکی"یان سەبارەت بە دۆخەکە ڕاگەیاند زانراوە ئەو کەسانەی کە وەک مردوو نیشان دراون، لە ڕێگەی سەرۆکایەتی داواکاری گشتی و فەرمانگەی دانیشتووانەوە هەوڵ دەدەن دۆخەکە ڕاست بکەنەوە، دەرکەوتووە کە زۆرێک لەو کەسانەی گیانیان لەدەستداوە لە تۆمارەکاندا بە زیندووی دانراون.

 

عایشە سوروجو، پەرلەمانتاری پارتی دیموکراتی گەلان-هەدەپە لە ڕەحا، داوای لە هاووڵاتیانی دانیشتووی ناوچە بوومەلەرزەییەکان کرد، کە تۆمارەکانیان بپشکنن.

 

عایشە سوروجو جەختی لەوە کردەوە کە لەگەڵ هەڵبژاردنەکانی داهاتوودا حکومەت یاری جیاواز لەسەر دەنگەکان دەکات لە شارە بوومەلەرزە لێدراوەکاندا و ئاگاداری کردوەتەوە کە هێشتا دیار نییە چەند کەس لە بوومەلەرزەکەدا گیانیان لەدەستداوە، ئەو زانیاریانەی لە ئامارە فەرمییەکاندا باس لەوە دەکەن کە ٥٠ هەزار کەس گیانیان لەدەستداوە، ڕەنگدانەوەی ڕاستییەکان نییە و ئەو پەرلەمانتارە ئەوەشی وەبیری هێنایەوە کە حکومەت لە دۆخیکی سەختدا لە کاتی بوومەلەرزەکە خەڵکی بە تەنیا بەجێهێشتووە.

 

"ئەو ژمارانەی باس کراون ڕەنگدانەوەی ڕاستییەکان نین"

عایشە سوروجو ئاماژەی بەوەشکرد، خەڵکی ناوچە بوومەلەرزە لێدراوەکان بە هاودەنگی برینەکانیان ساڕێژ دەکەن و دەڵێت: " لەم بوومەلەرزەیەدا ١١ شار بەخراپی زیانیان بەرکەوتووە، زیاتر لە ٥٠ هەزار کەس گیانیان لەدەستداوە و سەدان هەزار کەسیش برینداربوون، ٪٧٠ ئەو شارانە وێران بوون و بیناکان خراپن و خەڵک ناچار بوون کۆچ بکەن، کاتێک سەیری خەڵک دەکەین دەبینین هێشتا خەڵک لە شەقامەکاندا دەژین، گەل بە تەنیا مایەوە لەگەڵ نائومێدی و خراپەکانی ئێستا، ئەگەر بەڕێوەبردنێکی باش هەبوایە، دەکرا لە سێ ڕۆژی یەکەمدا هەزاران کەس لە وێرانەکان ڕزگار بکرایە، تەنانەت تەرمی ئەوانەی لە ژێر وێرانەکان گیانیان لەدەستدا تەنانەت دەرنەهێنرا، خەڵک هەموو ئەمانەیان بە چاوی خۆیان بینی، کە لە کاتی کارەساتەکە بەتەنها پاڵپشتی گەل هەبوو."

 

"دەتوانرێت یارییەکان لەسەر ئەو کەسانە بکرێت کە گیانیان لەدەستداوە"

عایشە سوروجو ڕایگەیاند کە ناوچە بوومەلەرزە لێدراوەکان ئاوەدان دەکرێنەوە و خەڵک پێکەوە دەوەستن و پاڵپشتی یەکتر دەکەن، داوای لە خەڵک کرد کە ئاگاداری یارییەکانی دەسەڵاتبن کە لە هەڵبژاردنەکانی داهاتوودا ئەنجام دەدرێن، ژمارەی ئەو کەسانەی لە شارەکەدا گیانیان لەدەستداوە تا ئێستا نادیارە و کەسانی ونبوو زۆرن، ڕەنگە لەسەر بنەمای ژمارەی دەنگەکان بێت."

 

 دەشڵێت: "لە ئێستادا ژمارەی ئەو کەسانەی گیانیان لەدەستداوە ٥٠ هەزار کەسە، بەڵام دەزانین ئەمە ڕاست نییە، تەنها لە سەمسور دەیان هەزار کەس گیانیان لەدەستداوە، ئەو کەسانەی کە کەسوکاریان لەدەستداوە چوونەتە دادگا و دوای پێدانی ژمارەی ناسنامەکانیان بەڵام ڕەوانەی مردووەکان کراون، ڕەنگە لە شارەکانی تریشدا بارودۆخی هاوشێوە هەبێت، چونکە ژمارەیەکی ڕوون و ورد نییە، بۆ ئەمەش گەلەکەمان پێویستە شوێنی نیشتەجێبوونەکان بپشکنن و بەباشی سەیری تۆماری فەرمی ئەو کەسانە بکات کە گیانیان لەدەستداوە، چونکە حکومەت زۆر یاری لەسەر خەڵک دەکات، بەتایبەتی لەو شارانەی کە بوومەلەرزەیان تێدا ڕوویداوە."

 

"پێویستە خەڵکی دانیشتووی شارەکان ئامادەبن بۆ ئەم هەڵبژاردنە"

عایشە سوروجو وەبیری هێنایەوە کە ئەو کەسانەی کۆچ دەکەن یان لە شارەکاندا دەژین، پێویستە تۆمارەکانی خۆیان و تۆماری کەسوکاری ونبوویان بپشکنن، ئەو هاووڵاتیانەی کە لە ژیان ماونەتەوە باشترین وەڵام دەدەنەوە بە حکومەت لە سندوقەکانی دەنگدان و وتی: " پێویستە خەڵکی دانیشتووی شارەکان ئامادەبن بۆ ئەم هەڵبژاردنە، پێویستە بەباشی سەیری تۆمار و شوێنی نیشتەجێبوون بکرێت، لە کاتی بوومەلەرزەکە ئەم حکومەتە چەند ڕۆژێک چاوەڕێی مردنی خەڵک بوو و تەنها تەماشای دەکرد و هیچ کارێکی نەکرد بۆیان، بۆیە خەڵک لە سندوقەکانی دەنگدان باشترین وەڵام دەداتەوە بەو کەسانەی گوێیان لەم هاوارانە بوو، سێ ڕۆژی یەکەم دەستوەردانیان نەکرد و بوونە هۆی مردنی خەڵک، وەڵامی گشتی بۆ ئەمە زۆر بەهێز دەبێت."